به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری سلێمانی، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 28ی دیسێمبه‌ر، فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌ن به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما و هه‌ندێك له لێپرسراوانی حوكمی و حیزبی، له هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی نمایشكرا و پاشان هه‌ڵبژێردراوانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه هاوكات له‌گ
هڵ 115مین رۆژی دروستبوونی سینه‌ما ده‌ستنیشان كران و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی "ئاسكی زێڕین" و دیپڵۆمای فه‌خری به‌رسه‌ریاندا دابه‌شكرا، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی رێزلێنان پێشكه‌ش به هه‌ندێك له‌و كه‌سانه كرا كه به خۆبه‌خشانه یارمه‌تی فیستیڤاڵیان داوه.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمی كۆتایی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، ئازاد سه‌وزه به‌رێوه‌به‌ری فیستیڤاڵ و سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی، سه‌باره‌ت به گرینگی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره فیستیڤاڵانه هاته ئاخاوتن و راپۆڕتێكی له‌سه‌ر ئه‌م فیستیڤاڵه پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی: "له په‌رله‌مانی كوردستانی خۆمان داواده‌كه‌ین كه ساڵانێكه توانای پسپۆڕییه هونه‌رییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زراتی رۆشنبیری جیاكراونه‌ته‌وه، ئێستا به فه‌رمانێك تێكه‌ڵاویان نه‌كه‌نه‌وه، چونكه له هه
موو دنیا ئه‌م پسپۆڕیانه جیان و ده‌بێت پشتگیری ئه‌كتیڤكردنی زیاتری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه پسپۆڕییه‌كانی سینه‌ما و هونه‌ره‌كانی دیكه‌ش بن."
هه‌روه‌ها گوتی: "پلانمان وایه و هیواخوازین ساڵی داهاتوو چواره‌مین فیستیڤاڵ به پشتگیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئه‌نجام بدرێت. چونكه كه‌سانی هونه‌رمه‌ند له جیهانه‌وه چاوه‌ڕێی ئێمه‌ن بۆ كوردستان بانگهێشتیان بكه‌ین، سه‌رۆكی چه‌ند فیستیڤاڵیكی جیهانی په‌یوه‌ندیان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه كرد بۆ ئاماده‌بوون و بینینی تواناكانی فیلمسازانی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا كه نه‌مانتوانی له‌به‌ر گیرفان به‌تاڵی خۆمان بۆ كوردستان بانگهێشتیان بكه‌ین."
به‌رێوه‌به‌ری سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمه هونه‌رمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی فیلمسازی كورد هه‌وڵه‌كانمان بۆ جوانتركردنی ژیانی كوردستانه له رێگه‌ی هونه‌ری فیلمسازییه‌وه، خۆشمان به كه‌مته‌رخه‌م نازانین و داواكارین وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنێت به‌رانبه‌ر به فیلمسازانی كورد و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، چونك
ه هه‌ر چۆن بێت ئێمه له هزر و رۆحی خۆشمان بێت شیله‌ی ژیان ده‌به‌خشینه ئه‌و فیستیڤاڵه و به‌رده‌وامیش ده‌بین."
ئازاد سه‌وزه گوتیشی: "ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریشه وه‌كوو وه‌زاره‌تێكی به‌رهه‌مهێنی عه‌قڵ و هۆشمه‌ندی و كه‌لتوور و جوانییه‌كانی نیشتمان، مرۆڤی ته‌ندروست له رێگه‌ی هونه‌ر و جوانییهكانهوه به‌رهه‌م بهێنێت. هیچ وه‌زاره‌تێك له‌وانه‌یه به‌قه‌ده‌ر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پشتی ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه‌ی به‌رنه‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه كه ئه‌م داهاته مرۆڤییه گه‌وره‌یه فه‌رامۆش نه‌كات و پاره‌ی زۆریشی بۆ خه‌رج بكات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داهاته كه‌لتووری و مرۆڤییه له ده‌ست نه‌دات و نهیدۆڕێنێ."
سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین پشتمان بگرن و له ه
هموو شاره‌كانی كوردستان فیستیڤاڵی جۆراوجۆری هونه‌ری بۆ هونه‌ره‌كانی موزیك، شێوه‌كاری، شانۆ و منداڵان و ئه‌و جار سینه‌ماش بكرێت، چونكه له ئه‌مڕۆدا كه رۆژی جه‌ژنی سینه‌ما و 115مین رۆژی دروستبوونی سینه‌مای جیهانییه، ناكرێت له نیشتمانێكدا بژین كه فیلم و هۆڵی نمایشی سینه‌مای تێدا نه‌بێت."
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا له 5 هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموونی هونه‌ری دراما و سینه‌مای كوردی به ناوه‌كانی؛ ، كاوه ئه‌حمه‌د میرزا سیناریۆنووس و ئه‌كته‌ر، ناسر حه‌سه‌ن ده‌رهێنه‌ر، جیهاد دڵپاك ئه‌كته‌ر، عومه‌ر كه‌ریم ئاغا ئه‌كته‌ر و گه‌زیزه عومه‌ر ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر، كه ته‌مه‌نێكیان له رێی هونه‌ردا به‌خشیوه و به‌رده‌وام كاری باشیان پێشكه‌ش میلله‌ته‌كه‌یان كردووه، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵ و هه‌ندێك له داموده‌زگای ئه‌هه‌لی و حوكمی و حیزبی به پێشكه‌شكردنی تابلۆی فه‌خری و خه‌ڵاتی تایبه‌ت، رێزیان لێ‌گیرا.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌روه‌ها له كۆمپانیای
سینه‌مایی "ستاك فیلم"ی سنه به سه‌رپه‌ره‌ستی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و ڤیدا ساڵحی له هه‌ستكردن به لێپرسراوییه‌تی سه‌رخستنی كاره‌كانی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی و دڵسۆزانه كاركردن بۆ گه‌یاندن و په‌خشی فیلمه‌كانی سینه‌ماكارانی وڵاتی ئێران و ههندپك وڵاتی دیكه به‌م فیستیڤاڵه، بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێشكه‌شكرا.
هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر كاری راگه‌یاندن له هه‌ر سێ خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی و په‌خشكردنی هه‌واڵه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به مه‌نسوور جیهانی په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر و رادیۆ زاگرۆس پێشكه‌ش كرا.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا بڕوانامه‌ی رێزلێنان به س
هر چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی دیكه‌دا دابه‌شكرا، له‌وانه:
ـ له به‌ر لێهاتوویی كاری ئه‌نیمه‌یشێن كاری و خسته‌ڕووی خه‌مه مرۆڤییهكان له رێگای فیلمی ئهنیمهیشنیهوه و كێبڕكێی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌نیمه‌یشێنی جیهانیدا، بڕوانامه‌ی رێزلێنان پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ندی سنه‌یی ماشه‌ڵڵا محه‌مه‌دی كرا.
ـ هه‌وڵدان بۆ په‌خشی راسته‌وخۆ به جوانترین شێوه‌ی هونه‌ری له رێگای كه‌ناڵه‌كه‌یانه‌وه بۆ خزمه‌ت به گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگی فیستیڤاڵ به ناوخۆ و جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه كه‌ناڵی ئاسمانی كورد سات.
ـ له به‌رانبه‌ر پشتگیری خۆبه‌خشانه بۆ ژیان به‌خشین به به‌رده‌وامبوونی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی و هاوكاری دارایی فیستیڤاڵ، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرا به كۆمپانیای "خاوێ فیلم".
ـ له به‌رانبه‌ر ئه‌رك و ماندووبون بۆ رازاندن و دروستكردنی پوستهرهكانی هه‌ر سێ فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی و ژیان به‌خشین له لایه‌نی هونه‌ری راگه‌یاندنی فیستیڤاڵه‌كه، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به هونه‌رمه‌ند ئارام عه‌لی خاوه‌نی گه‌له‌ری "ئارام" پێشكه‌ش كرا.
ـ به هۆی خۆته‌رخانكردن بۆ دیزاین و دروستكردنی ئاسكی زێڕینی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵ به خۆبه‌خشانه، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به هونه‌رمه‌ند ئاریان عه‌ره‌ب به‌خشرا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی سێیه‌مین خ
ولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی كه بریتی
بوون له: هۆرێن غه‌ریب به‌كالۆریۆس له هونه‌ری ده‌رهێنان، ئازاد جه‌لال به‌كالۆریۆس له هونه‌ری نواندن، عه‌تا عوسمان به‌كالۆریۆس له هونه‌ری سینه‌ما، سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ دیپلۆما له بواری فیلمسازی و ئاوات عوسمان به‌كالۆریۆسی له هونه‌ری سینه‌ما، ده‌نگی خۆیان له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند:
1ـ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ:
خه‌ڵاتی دیپڵۆمای فه‌خری به‌خشرا به مه‌تین عیبادی بۆ رۆڵ بینین له كورته فیلمی "چنینی به‌ر به‌یان" له شاری كامیاران.
2ـ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به ئازاد محه‌مه‌د بۆ ده‌رهێنانی كورته فیلمی "ئێوارێ حهلهزوونی" له شاری سنه به‌خشرا.
3ـ خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به محه‌مه‌د ره‌سووڵی بۆ وێنه‌گرتنی كورته فیلمی "ئێوارێ حهلهزوونی" له شاری سنه به‌خشرا.
4ـ خه‌ڵاتی باشترین مونتاژ:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به فه‌رمان كه‌ریم بۆ مونتاژی كورته فیلمی "بڕیارێك" له شاری سلێمانی به‌خشرا.
5ـ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به توانا غه‌نی بۆ رۆڵ بینین له كورته فیلمی بڕیارێك له شاری سلێمانی به‌خشرا.
6ـ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به هێشوو گه‌رمیانی بۆ رۆڵ بینین له كورته فیلمی "بریشك" له شاری هه‌ولێر به‌خشرا.
7ـ خه‌ڵاتی باشترین بیرۆكه‌ی فیلم: خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به ئازاد محه‌مه‌دی به بیرۆكه‌ی كورته فیلمی "ئێوارێ حهلهزونی" له شاری سنه به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان:
خه‌ڵاتی ئاسكی زێڕینی ئه‌م به‌شه به كورته فیلمی "ئێوارێ حهلهزوونی" له ده‌رهێنانی ئازاد محه‌مه‌دی له شاری سنه به‌خشرا.
سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی و فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌ن و 33 كورته فیلمی چیرۆكی، فیلمی دیكۆمێنتی، فیلمی منداڵان و ئه‌نیمه‌یشێن له دوو به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه، له رۆژانی 23 تا 29ی دیسێمبه‌ری 2010 له هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن خه‌ڵكی شاری سلێمانی، هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م شاره و هه‌روه‌ها سینه‌ماكارانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵ، پێشوازیی لێكرا، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌واوی كورسییه‌كانی هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی پڕ ده‌بوو له بینه‌ر، بۆیه به‌رپرسانی ئه‌م فیستیڤاڵه ناچار بوون له هۆڵه‌كانی ته‌نیشت ئه‌م هۆڵه، فیلمه‌كان به شێوه‌ی ڤیدیۆ پرۆجهكشێن بۆ هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما نمایش بكه‌ن.