كۆتاهاتنی بەرهەمهێنانی كورتە فیلمی "میسد كۆڵ" كە لە خەونەكانی ئافرەتی كورد دەدوێت
سلێمانی 24 كانوونی یەكەم/دیسێمبەر (ئاكانیوز)- دوای ئەوەی گرووپێك سینەماكاری لاو لەسەر ئەركی بەڕێوبەرایەتیی هونەری سینەمای سلێمانی و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستیان كرد بەبەرهەمهێنانی كورتە فیلمی (میسد كۆڵ)، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەم كورتە فیلمە هەموو كارە هونەرییەكانی تەواو بوو، وەك دەرهێنەرەكەشی ئاماژەی پێ دەدات بڕیارە لە چەند فێستیڤاڵێكی ناوەخۆیی و دەرەكیدا بەشداری بكات.
لەبارەی چیڕۆكى كورتە فیلمی (میسد كۆڵ)ەوە بڕوا كامیل عەتار دەرهێنەرەكەی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت ئەم فیلمە باس لە خەونى كچێك دەكات كە لە خەونیدا مێردەكەى هەوڵ دەدات بۆ رزگاركردنى، بەڵام لە كۆتادا كوڕەكە خۆى بەدەردى هاوسەرەكەى دەڕوات و بەدەستى باوكى كچەكە دەكوژرێت، لەمەدا كچەكە بەئاگا دێتەوە و دەبینێ ئەوانەى روویان داوە تەنیا خەون بوون و ئەوان لە مێژە هاوسەری یەكترن.
لەبارەی هەڵبژاردنی بابەتی توندوتیژی بۆ ئەو كورتە فیلمە عەتار گوتی بەهۆى ئەوەى ماوەیەكە زۆربەى فیلمە كوردییەكان لەبارەى توندوتیژیى ژنانن و ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى ئافرەتانى كورد لە خەونیشیاندا تووشى توندوتیژى بن.
لەسەر هەمان پرس عەتار زیاتر گوتی ئەمەیە وای كردووە چاوێكی زۆری میدیا و رۆژنامەوانیی ناوەخۆیی و دەرەكی لەسەر ئەم بابەتە بن و هیوادارم ئێمەی سینەماكارانیش بتوانین لە رێگەی فیلمەوە سنوورێك بۆ توندوتیژی لە دژی ئافرەتان لە كوردستان دابنێین.
لەبارەی بەشداریكردنی كورتە فیلمەكەی لە فێستیڤاڵە سینەمایییەكانیشدا عەتار گوتی بەو پێیەی فیلمەكەم ئێستە تەواو بووە كە بەكامێراى 400ى d.v cam وێنەى گیراوە، خۆشبەختانە لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی فیلمەكەم لە بەشی پێشبڕكێدا وەرگیراوە و لە داهاتووشدا بەشداریی چەندان فێستیڤاڵی تر دەكات لە دەرەوەی وڵات.
كورتە فیلمى "میسد كۆڵ" وێنەگرتنى سالار عبدوڵا و مۆنتاجى كوردۆ خالید و نواندنى (سۆران ئەكرەم و شەهێن جەمال)ە.
لەبارەی چیڕۆكى كورتە فیلمی (میسد كۆڵ)ەوە بڕوا كامیل عەتار دەرهێنەرەكەی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت ئەم فیلمە باس لە خەونى كچێك دەكات كە لە خەونیدا مێردەكەى هەوڵ دەدات بۆ رزگاركردنى، بەڵام لە كۆتادا كوڕەكە خۆى بەدەردى هاوسەرەكەى دەڕوات و بەدەستى باوكى كچەكە دەكوژرێت، لەمەدا كچەكە بەئاگا دێتەوە و دەبینێ ئەوانەى روویان داوە تەنیا خەون بوون و ئەوان لە مێژە هاوسەری یەكترن.لەبارەی هەڵبژاردنی بابەتی توندوتیژی بۆ ئەو كورتە فیلمە عەتار گوتی بەهۆى ئەوەى ماوەیەكە زۆربەى فیلمە كوردییەكان لەبارەى توندوتیژیى ژنانن و ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى ئافرەتانى كورد لە خەونیشیاندا تووشى توندوتیژى بن.
لەسەر هەمان پرس عەتار زیاتر گوتی ئەمەیە وای كردووە چاوێكی زۆری میدیا و رۆژنامەوانیی ناوەخۆیی و دەرەكی لەسەر ئەم بابەتە بن و هیوادارم ئێمەی سینەماكارانیش بتوانین لە رێگەی فیلمەوە سنوورێك بۆ توندوتیژی لە دژی ئافرەتان لە كوردستان دابنێین.
لەبارەی بەشداریكردنی كورتە فیلمەكەی لە فێستیڤاڵە سینەمایییەكانیشدا عەتار گوتی بەو پێیەی فیلمەكەم ئێستە تەواو بووە كە بەكامێراى 400ى d.v cam وێنەى گیراوە، خۆشبەختانە لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی سلێمانی فیلمەكەم لە بەشی پێشبڕكێدا وەرگیراوە و لە داهاتووشدا بەشداریی چەندان فێستیڤاڵی تر دەكات لە دەرەوەی وڵات.
كورتە فیلمى "میسد كۆڵ" وێنەگرتنى سالار عبدوڵا و مۆنتاجى كوردۆ خالید و نواندنى (سۆران ئەكرەم و شەهێن جەمال)ە.
بڕوا كامیل عەتار دەرچووى پەیمانگەى هونەرە جوانەكانە بەشى شانۆ-دەرهێنان، جگە لەم كورتە فیلمە دەرهێنەری فیلمى دیكۆمێنتاری (ژینى من) و هەروەها كورتە فیلمى (با) یە، وەك نواندنیش جگە لە رۆڵ بینین لە چەندان شانۆگەری، هاوكات ئەكتەر بووە لە دراماكانى (گەردەلوول-وەسێت نامە-ژیلەمۆ).
لە كامەران سوبحان، ن: وشیار ئەحمەد
لە كامەران سوبحان، ن: وشیار ئەحمەد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق