له‌م باره‌یه‌وه، (ده‌رباز خدر) به‌رِێوه‌به‌ری وه‌رزی فیلمی سینه‌مایی به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی له بواری هونه‌ری سینه‌ما له ناوچه‌كه دروست بووه، هه‌روه‌ها ئاشنا بوونی گه‌نجان به هونه‌ری حه‌وته‌م، بڕیارماندا وه‌رزێكی پیشاندانی فیلمی سینه‌مایی كوردی له قه‌زاكانی سۆران و چۆمان رابگه‌یه‌نین.
ناوبراو رونیكرده‌وه، له هه‌مبه‌ر ئاشنا بوونی گه‌نجانمان به فیلمی سینه‌مایی كوردی و په‌یدا كردنی پتری بینه‌ری سینه‌ما، سه‌رجه‌م ئه‌و فلیمانه‌ی له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی كاریان بۆ كرایه نمایش ده‌كرێن.
جێگه‌ی باسه، تا ئێسته فیلمی ( كوێستانی سپی ) له ده‌رهێنانی ( ته‌ها كه‌ریمی ) و فیلمی ( باران ) له ده‌رهێنانی ( هاورِی به‌هجه‌ت ) نمایشكراون و هه‌موو دووشه‌مه و پێنج شه‌مه‌یه‌ك فیلمێك له هه‌ردوو قه‌زاكانی سۆران و چۆمان پێشان ده‌درێن.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق