
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری سلێمانی، كاتژمێر 30/3ی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حكومی و حیزبی، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی دراما و سینه‌مای له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری سلێمانی، سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی له ته‌لاری هونه‌ر له هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان راگه‌یه‌ندرا، پاشان به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی وتارێكی كورتی پێشكه‌ش كرد، له دواییدا كلیپی سروودی "سلێمانی" به شیعری میدیا حوسێن و به ده‌نگی بورهان مه‌جید نمایشكرا.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ئازاد سه‌وزه به‌رێوه‌به‌ری فیستیڤاڵ و سه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردن و به‌رده‌وامبوون له كردنه‌ی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی و خوله‌كانی داهاتووی ئه‌م فیستیڤاڵه هاته ئاخاوتن و له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گووتی: "ئێمه به فیستیڤاڵ سه‌لماندمان كه ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد له هه‌ر شوێنێكی دنیا بین، ده‌توانین به توانای خۆمان پشتبه‌ست به خۆمان ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی هونه‌ری كوردی و خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانیش یه‌كێكه له‌و هه‌وڵانه، ئه‌گه‌ر به پشتگیری ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كورد نه‌بێت ئێمه‌ش له‌وانه‌یه زۆر شتمان پێی نه‌كرێت و هه‌ناسه‌سوار و هه‌ناسه‌بڕ ده‌بین. بۆیه سوپاسی هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێكی دنیاوه كه فیلمیان نارد بۆ ئه‌م فیستیڤاڵه، به تایبه‌تی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری سنه، كه به جیدی له‌گه‌ڵمان بوون و خه‌مخۆرانه په‌یوه‌ندیان به زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی دنیاوه بۆ كردین."
هه‌وره‌ها گووتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت بڵێین له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دنیا حكوومه‌ته پێشكه‌وتوو خوازه‌كان و ئه‌مانه‌ی بڕواین به كه‌لتوور و پێشكه‌وتنی كه‌لتوور هه‌یه هۆڵه تاریكه‌كان به سینه‌ما رۆشن ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه‌ش خوازیارین و داوا له حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین كه هۆڵه تاریكه‌كان رۆشن كه‌نه‌وه به هونه‌ره‌كان به گشتی و هونه‌ری سینه‌ما و فیلمسازیش به تایبه‌تی."
به‌رێوه‌به‌ری سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "به ئێوه‌ی به‌ڕێز راده‌گه‌یه‌نین كه به‌همه‌ن قوبادی، مێهدی ئۆمێد، ناسر حه‌سه‌ن، هاوڕێ مسته‌فا، مانۆ خه‌لیل، جانۆ رۆژبه‌یانی، حوسێن حه‌سه‌ن، حه‌سه‌ن عه‌لی، هاوڕێی به‌هجه‌ت، ته‌ها كه‌ریمی و ڤیان مایی و هه‌موو سینه‌ماكارانی دیكه‌ش له دنیای ده‌ره‌وه ناوی دره‌وشاوه‌ن و خه‌ریكه له ناو خۆمانه‌دا ده‌یانكووژین."
گووتیشی: "ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی دڵگه‌رمی و خۆشویستنی خۆیه‌وه ده‌رگاكانی واڵا بكات بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی فیلمساز، فلاشی رووناكی فیلمسازی له په‌نجه‌ره‌كانی هزری بینه‌ره‌وه بگه‌یه‌نه دوورترین شوێنی دنیا. ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوانه‌مان نه‌بیستبێت و نه‌بووبێتنه جۆرێك له گه‌یاندن، نه‌مانده‌توانی ئه‌مڕۆ شانازیان پێوه بكه‌ین. دوێنێ دوور یه‌لمازی گۆنایمان هه‌بوو، ئه‌مڕۆی نزیك حه‌سه‌ن عه‌لی و مانۆ خه‌لیل و به‌همه‌ن قوبادیمان هه‌یه. ده‌بێت ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه و له نێو دڵی ئه‌وان و له نێو هزری ئه‌واندا ئه‌و فلاشلانه بدۆزینه‌وه كه رۆشنایی زیاتر ده‌به‌خشن به كولتووری میللی ئێمه."
ئازاد سه‌وزه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "حه‌ز ده‌كه‌م بڵێیم ئه‌وان پێشمه‌رگه و سینه‌ماكارن كه به بێ ئه‌وه‌ی فیشه‌كێك بته‌قێنن ده‌نگی ئێمه و ره‌نگی ئێمه‌یان گه‌یانده ته‌واوی دنیا، هه‌ر ئه‌وان بوون زۆربه‌ی فیلمسازان و سینه‌ماكاران و رخنه‌گرانی سینه‌مایان ناچار كرد له فیستیڤاڵی "سان سباستییه‌ن" له ئیسپانیا ژووری تایبه‌ت بۆ فیلمه كوردییه‌كان بكرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وان بوون فیستیڤاڵی "پووسان"یان له كۆریا ناچار كرد كه ژووری سینه‌مای فیلمه كوردییه‌كان بكاته‌وه و یه‌ك هه‌فته‌ی به‌رده‌وام فیلمی كوردی به سانسی جیاواز له كاتی جیاوازدا پێشكه‌ش بكرێت له ژێر ناوی "ده‌لاقه‌یه‌ك له‌سه‌ر رۆحی میلله‌تێك كه ده‌سته‌مۆ ناكرێت" واته كورد."
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌یره له‌م هه‌رێمه ئێمه ده‌مانه‌وێت بژین و درێژه‌ش به ژیانی ئه‌وانی دیكه بده‌ین، كه‌چی چه‌ند كه‌سێك ناشاره‌زایانه به ناوی شاره‌زاییه‌وه ئاگریان ناوه به هه‌ناسه‌ساردییه‌كانی ئێمه‌وه. نازانن له پشتی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی سینه‌ماییه‌وه چه‌ندین و چه‌ندین خه‌می گه‌وره هه‌ن، باكیان نییه ده‌یانه‌وێت هه‌موو ئه‌و ده‌نگه جوانانه‌ی كه له نێو فیلمی كوردیدا هه‌ن خه‌فه‌ی بكه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌مووی ڕووناكییه‌كانی فیستیڤاڵه‌كانی كوردی له شاره جیاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و كه‌ركوك و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بخنكێنن."
به‌ڕێوه‌به‌ریی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمه ده‌ڵێین ئه‌م نیشتمانه‌مان خۆش ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت به وێنه‌كانمان جوانتری بكه‌ین و رازاوه‌تر به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بناسێنین و ده‌ست له ناو ده‌ستی هونه‌رمه‌ندان و ده‌ست له‌ناو ده‌ستی حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆمان و ده‌ست له‌ناو ده‌ستی خه‌مخۆرانی فیلمسازی بۆ پێشه‌وه ده‌چین."
ئازاد سه‌وزه له كۆتایی قسه‌كانیدا گووتی: "ئێستا زایێڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كاروانه به‌ره‌وژووره، لێره ده‌بێت هه‌موومان ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانمان بكه‌ینه‌وه بۆ وێنه به‌رزه‌كانی فیلمسازی و رێز بنێین له‌و هه‌موو ئه‌و توانایه‌ی كه فیلمسازان و دراماكارانی ئێمه به ته‌واوی توانایان خۆیان خستۆته خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌یان. و داوای لێبوردنیش له ته‌واوی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه ده‌بوایه ئه‌مڕۆ میوانی فیستیڤاڵ بن، له‌به‌ر كه‌می بوودجه و پشتگری نه‌كردنمان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌مانتوانی میوانداریان بكه‌ین، زۆر زۆر داوای لێبوردنیان لێده‌كه‌ین."
له كۆتایی به‌رنامه‌كانی رۆژی یه‌كه‌می فیستیڤاڵدا فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر و هه‌روه‌ها ستافی ئاماده‌كردنی ئه‌م فیلمه نمایش كرا. له سه‌ره‌تادا سینه‌ماكاری كورد حه‌سه‌ن عه‌لی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای سینه‌مای كوردی له هه‌رێمی كوردستان، گرینگی سینه‌مای كوردی له ئاستی دنیادا، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی سینه‌مای كوردی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عه‌ه‌بی و ئه‌ورووپی و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی ئاماده‌كردنی ئه‌م فیلمه قسه‌ی كرد و له درێژه‌دا فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" بۆ بینه‌ران نمایش كرا.
كاتژمێر 30/3ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24 دیسێمبه‌ر سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی به نمایشی چه‌ندین كورته فیلمه درێژه‌ی ده‌بێت، له‌وانه: كورته فیلمی "سه‌فه‌ری سارد" له ده‌رهێنانی جه‌لال نه‌سیری هانیس، كورته فیلمی "با بیگۆڕین" له ده‌رهێنانی ئاوات عوسمان، كورته فیلمی "به‌یتاری" له ده‌رهێنانی ستار ئه‌حمه‌د ئه‌مین، كورته فیلمی "پێكه‌نینی شكێنراو" له ده‌رهێنانی هیوا ئه‌مین نژاد، كورته فیلمی "له‌گه‌ڵ خودا ده‌ره‌قسم" له ده‌رهێنانی هووشه‌نگ میرزایی، كورته فیلمی "مرۆڤه‌كان" له ده‌رهێنانی ماشه‌ڵڵا محه‌مه‌دی، كورته فیلمی "برێشك" له ده‌رهێنانی سه‌ربه‌ست ره‌زا گه‌رمانی، كورته فیلمی "میسدكۆڵ" له ده‌رهێنانی بڕوا كامیل عه‌تار و كورته فیلمی "ئێوارێ حه‌له‌زوون" له ده‌رهێنانی ئازاد محه‌مه‌دی.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی كه بریتین له: هۆرێن غه‌ریب به‌كالۆریۆس له هونه‌ری ده‌رهێنان، ئازاد جه‌لال به‌كالۆریۆس له هونه‌ری نواندن، عه‌تا عوسمان به‌كالۆریۆس له هونه‌ری سینه‌ما، سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ دیپلۆما له بواری فیلمسازی و ئاوات عوسمان به‌كالۆریۆسی له هونه‌ری سینه‌ما، خه‌ڵاته‌كانی خۆیان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی فیستیڤاڵ ده‌كه‌ن، له‌وانه: باشترین سیناریۆ، باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كچ، باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كورِ، باشترین وێنه‌گرتن (به‌رِێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن)، باشترین مۆنتاژ، باشترین فیلمی په‌سه‌ندكراوی لێژنه‌ی داوه‌رانی فیستیڤاڵ، باشترین فیلمی دیكیۆمێنته‌ری و باشترین فیلمی تایبه‌ت به منداڵان.
سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی به نمایشی دوو فیلمی بڵند سینه‌مایی و 33 كورته فیلمی چیرۆكی، فیلمی دیكۆمێنتی، فیلمی منداڵان و ئه‌نیمه‌یشێن له دوو به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له هه‌رێمی كوردستان، ئێران، توركیا، عێراق و ئه‌ورووپا له رۆژانی 23 تا 29ی دیسێمبه‌ری 2010 له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق