
- زیره‌ك نامۆ/ سلێمانی- كورته فیلمی "ئاوازی ره‌ش"
له ده‌رهێنانی هه‌ردی سه‌لامی، دوای نمایشكردنی له هه‌ولێر، سبه‌ی چوارشه‌ممه له سلێمانی نمایش ده‌كرێت.
ده‌رهێنه‌ر هه‌ردی سه‌لامی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "بریاروابوو فیلمی ئاوازی ره‌ش له میانه‌ی چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی نمایش بكرێت، به‌ڵام نمایش نه‌كرا".
گووتیشی "برِیاوایه پاشنیوه‌رِۆی سبه‌ی چوارشه‌ممه له هۆڵی رۆشنبیری له سلێمانی نمایش بكرێت، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر نمایشكرا".
ئه‌م فیلمه 15 خوله‌كییه له نووسینی كامه‌ران جه‌ماله و به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌م فیلمه به‌ر له چه‌ند رۆژێك به‌شداری له فیستیڤاڵی كورته فیلمی نا بۆ توندوتیژی له هه‌ولێر كرد و توانی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن و مۆنتاژ به‌ده‌ست بێنێت.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق