ده‌رهێنه‌ر ناسر حه‌سه‌ن له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ به‌ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "دوابه‌دوای شه‌ش مانگ له وه‌ستاندنی كاری وێنه‌گرتنی دراماكه، له وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه برِیار درا دووباره ده‌ست به‌كاری وێنه‌گرتنی بكه‌ینه‌وه".
روونیشیكرده‌وه "دراماكه 15 زنجیره‌ی وێنه‌گیراوه‌و ته‌نها 15 زنجیره‌ی ماوه كۆتایی پێ بێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "له سه‌رتای مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ده‌گه‌رِینه‌وه شاری كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌كاره‌كه بهێنین، دواتریش سه‌ردانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، ناسرِیه‌و ناوچه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی ئه‌وناوچانه‌ش وێنه بگرین بۆ دراماكه".
"كه‌ركوك چوار" به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، باس له پێكهاته‌ی هه‌رچوار نه‌ته‌وه‌ی شاری كه‌ركوك ده‌كات، به‌شی یه‌كه‌می دراماكه له (30) زنجیره پێكدێت و به رهه مه‌كه باس له یه‌كه‌م رۆژی حوكمرانی سه‌دام حسێن ده‌كات له عێراق، تا قۆناغی دوای رزگاركردنی عێراق له ساڵی 2003.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق