شیرین جیهانی خانمه ده‌رهێنه‌ری كورد، له كۆنفرانسێكی چاند و هونه‌ری كوردی له ئامه‌د له باكووری كوردستان، بابه‌تێكی له‌باره‌ی ره‌وشی هونه‌ر و سینه‌مای كوردی پێشكه‌شكرد. شیرین جیهانی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "له 11-12 كانونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر له شاری ئامه‌د، كۆنفرانسی چاند و هونه‌ری كوردی به‌رِێوه‌چوو، كه تایبه‌ت بوو به چاند و هونه‌ر و زمانی كوردی، تیایدا ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، ره‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كوردانی یه‌ریڤان، به‌شداربوون".
جیهانی گووتیشی "له كۆنفرانسه‌كدا چه‌ندین بابه‌ت و پرسی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی رۆشنبیری و هونه‌ری و زمانه‌وانی له كوردستان پێشكه‌شكران، بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسانه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه شاندی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند كه‌ساتییه‌ك پێكهاتبوون جگه له خۆی، ئه‌وانیش شانۆكار ئه‌حمه‌د سالار و شاعیر شێركۆ بێكه‌س و چه‌ند كه‌ساتییه‌كی دیكه بوون.
خانمه ده‌رهێنه‌ری كورد ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه "له‌و كۆنفراسه‌دا له بواری خۆم كه سینه‌ماییه، بابه‌تێكم پێشكه‌شكرد و باسم له روشی سینه‌مایی له كوردستان كرد".
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه، خامه ده‌رهێنه‌ر شیرین جیهانی له ساڵانی نێوان (2006-2007) فیلمێكی سینه‌مایی به‌ناوی "ئه‌ستێره‌كان له رۆژدا بێ ره‌نگن" سازكرد.
ئه‌م فیلمه باس له ئه‌نفالكردنی كورد له باشووری كوردستان له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه (1988-1989) ده‌كات، كه به هه‌زاران كورد بوونه قوربانی ئه‌م كاره‌ساته.
فرۆشتنی 18 كچی كورد له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه به وڵاتی میسر، به‌شێكی دیكه‌ی چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌یه.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق