
ئیبراهیم ره‌مه‌زان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "تاوه‌كو ئێستا مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی فیلمی كوردی له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له فیلمه‌كانی یه‌ڵماز گۆنای ئاماژه‌ی بۆ كراوه، چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی زانستی ئه‌م مێژووه پشت راست ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی فیلمی دكیۆمێنتیمه به‌ناوی (یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی كوردی)، به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستم كه‌وتوون و ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی دیكیۆمێنتی باوه‌رِ پێكراوم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستم كه‌وتوون ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ساڵی 1974ـه‌وه یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی كوردی له شاخ به كامیرای 16 میلمی سینه‌مایی كاری وێنه‌گرتنی ئه‌نجامدراوه و له وڵاتی ئێران كاری مۆنتاژی بۆ كراوه".
گوتیشی "له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر فیلمه‌كه لای كه‌سێكی ئه‌درێس نادیار بوو، بۆیه باسی هیچم نه‌كردووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كه‌سه‌ی فیلمه‌كه‌ی له‌لایه و ناسراوه و ره‌نگه له‌ماوه‌ی داهاتوودا فیلمه‌كه به‌ره‌و كوردستان بێهندرێت".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرد "یه‌كه‌م فیلمی كوردی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و ئێستاكه له ژیانداماوه‌و حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌و فیلمه دكیۆمێنتییه و هێنانه‌وه‌ی كۆچی ئۆرجیناڵی ئه‌و فیلمه سینه‌ماییه كه له ساڵی 1974ـه‌وه به‌رهه‌مهێندراوه، جارێكی دیكه مێژوی سینه‌مای كوردی ده‌گۆرِێت".
ئیبراهیم ره‌مه‌زان ده‌رچووی به‌شی سینه‌مای كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانه، تا ئێستا له چه‌ندین كاری سینه‌مایی به‌شداری كردووه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق