PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ شه‌ش كورته فیلم له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی كورد و له به‌رهه‌مهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی و به پشتیوانی به‌شی "جۆرێك روانین"ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كیش له وڵاتی ئێران ئاماده‌ی نمایشكردنن. به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "تاو فیلم" له شاری تاران، 6 كورته فیلمی "خه‌یام"، "ره‌نگدانه‌وه"، "ده‌ست"، "ده‌هۆڵ"، "تا پیاوه‌كان سه‌ما بكه‌ن" و "هێما" كه ڕوانینێكی مۆدێڕنه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی ئێران به گێڕانه‌وه‌ی دیمه‌ن له لایه‌ن سینه‌ماكارانی لاوی كورد و ئێرانی و له به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكارانی كورد "شه‌هرام عه‌لیدی" ئاماده‌ی نمایشكردنن. ئه‌م فیلمانه به پشتیوانی به‌شی "جۆرێك روانین" (فیلمه 262 چركه‌ییه‌كان)ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كیش به‌رهه‌مهاتوون. كورته فیلمی "خه‌یام" له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی، كورته فیلمی "بازتاب" واته "ده‌نگدانه‌وه" له ده‌رهێنانی ئیره‌ج محه‌مه‌دی ره‌زینی، كورته فیلمی "ده‌ست" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی ئێحسان ره‌زایی و ئیمان ره‌زایی، كورته فیلمی "ده‌هۆڵ" له ده‌رهێنانی جه‌میل مه‌فاخری، كورته فیلمی "تا مردانمان برقسند" واته "تا پیاوه‌كانمان سه‌ما بكه‌ن" له ده‌رهێنانی هیوا ئه‌مین نیژاد، و كورته فیلمی "هێما" له ده‌رهێنانی تۆفیق ئه‌مانی له به‌شی "نوعی نگاه" واته "جۆرێك روانین" (فیلمه 262 چركه‌ییه‌كان)ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كیش و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "ده‌هۆڵ" له ده‌رهێنانی جه‌میل مه‌فاخری و كورته فیلمی "تا پیاوه‌كانمان سه‌ما بكه‌ن" له ده‌رهێنانی هیوا ئه‌مین نیژاد له نێوان 9 فیلمی به‌شی پێشبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی "جۆرێك روانین"ی ئه‌م فیستیڤاڵه نمایش ده‌كرێن. یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كیش به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و له چه‌ندین به‌شی جیاوازدا له رۆژانی 24 تا 28ی نیسان/ ئه‌پریل 2011 له دوورگه‌ی كیش له باشووری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كورته فیلمی "خه‌یام" له نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی شه‌هرام عه‌لیدی، له وێنه‌گرتنی ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی، له ده‌نگهه‌ڵگری ئه‌ره‌ستوو مه‌فاخری، به ده‌نگدانانی حوسێن قوورچیان ئاماده‌ی نمایش بووه و عه‌لیره‌زا برووسان وه‌كوو راوێژكاری ده‌رهێنه‌ر له‌م فیلمه‌دا هاوكاری كردووه. كورته فیلمی "ده‌نگدانه‌وه" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كرماشانی ئیره‌ج محه‌مه‌دی ره‌زینی، له وێنه‌گرتن و ده‌نگدانانی حوسێن قوورچیان چیرۆكی پیاوێك بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه كه ساڵه‌های ساڵه له ئه‌شكه‌وت و كێوه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌م پیاوه له یه‌كێك له رۆژانی ژیانیدا كڵاوێك ده‌بینێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و كڵاوه هه‌ندێك رووداوی بۆ دێته پێشێ. ئه‌م فیلمه‌ی روانینێكی جیاوازی هه‌یه به كاریگه‌ری جه‌نگ له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان و سروشت. كورته فیلمی "ده‌ست" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی ئێحسان ره‌زایی و ئیمان ره‌زایی، له وێنه‌گرتنی حوسێن به‌رداڵ و ئیمان ره‌زایی و هه‌روه‌ها مونتاژ و ده‌نگدانانی ئیمان ره‌زایی، روانینێكی نوێ هه‌یه به ده‌ست و كاره ده‌ستییه‌كان. كورته فیلمی "ده‌هۆڵ" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی جه‌میل مه‌فاخری، له وێنه‌گرتنی محه‌مه‌د نووری و لوقمان مه‌فاخری، له ده‌نگهه‌ڵگری ئه‌ره‌ستوو مه‌فاخری و له ده‌نگدانانی فه‌رهاد مه‌سكووك، چیرۆكی ئافره‌تێك بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌ریا خنكاوه و ئه‌و ئافره‌ته له پیاوه‌كانی گونده‌كه‌یان داواده‌كات كه ده‌هۆڵ و زوڕنا لێبده‌ن، چونكه له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌گه‌ر ده‌هۆڵ و زوڕنا لێبدرێت، هاوسه‌ركه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه. كورته فیلمی "تا پیاوه‌كانمان سه‌ما بكه‌ن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری بانه‌یی هیوا ئه‌مین نیژاد، له وێنه‌گرتنی سه‌ركێو مسگه‌ری، له ده‌نگهه‌ڵگری هادی ئه‌حمه‌دی و له ده‌نگدانانی ره‌زا عه‌لایی، له‌م فیلمه‌دا ده‌رهێنه‌ر دیمه‌نی جۆراوجۆری له چنین و سازكردنی جلووبه‌رگی تایبه‌تی پیاوانی كورد وێنه‌گرتووه. كورته فیلمی "هێما" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری مه‌ریوانی تۆفیق ئه‌مانی، له وێنه‌گرتنی محه‌مه‌د نووری، له ده‌نگهه‌ڵگری بورهان ئه‌حمه‌دی و له ده‌نگدانانی تۆفیق ئه‌مانی، ئه‌م فیلمه دوو ئێپیزۆدی ژیان و هێمای له خۆ گرتووه. ئێپیزۆدی یه‌كه‌م چیرۆكی كچێكی كورده كه سێوێكی مێخه‌ك رێژ كردووه، ئه‌م كاره له كوردستان دابوونه‌ریتێكی كۆن و له مێژینه‌یه كه عاشق ئه‌م سێوه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌وینداره‌كه‌ی خۆی ده‌كرد. ئێپیزۆدی دووه‌م سه‌یاره‌یه‌ك ده‌بینێن كه له پشت جامه‌كه‌یدا هه‌ر ئه‌و سێوه مێخه‌ك رێژه هه‌ڵواسراوه، كه باوه‌گه‌وره‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه، ئه‌م سێوه‌ی پێشكه‌ش به دایه‌گه‌وره‌ی كردووه. به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمانه له ئه‌ستۆی شه‌هرام عه‌لیدی بووه، ئه‌م سینه‌ماكاره كورده به نوێترین به‌رهه‌می 100 چركه‌یی خۆی به ناوی "كوچ ابرها" واته "كۆچی هه‌وره‌كان" كه نووسین، به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له ئه‌ستۆی خۆی بوو، له به‌شی "چاكسازی و جۆری دۆستایه‌تی" له حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی 100 چركه‌یی له شاری تاران به‌شداری كرد. ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای تارانه و هونه‌رمه‌ندی سنه‌یی ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی وێنه‌گر، ئه‌ره‌ستوو مه‌فاخری ده‌نگهه‌ڵگر و حوسێن قوورچیان له ده‌نگدانانی ئه‌م فیلمه 100 چركه‌ییه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌لیدی هاوكاریان كردووه. |
23/04/2011
شه‌ش كورته فیلم له به‌رهه‌مهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی ئاماده‌ی نمایشكردنن
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
شــــــــینوار كه‌مــــــــال
www.sh-k.tk

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق