| منداڵێكی كورد وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری فیلمی منداڵان ده‌ستنیشانكرا | |
PNA- مه‌درید- منداڵێكی كورد له شاری ئیلام له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری فیلمی منداڵانی بۆ ساڵی (2010) پێبه‌خشرا. راگه‌یاندنه ئێرانییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، له فیستیڤاڵی سینه‌مایی مه‌درید بۆ فیلمی منداڵان له وڵاتی ئیسپانیا، كه له چه‌ند رۆژی رابردوو له شاری مه‌درید به‌رِێوه‌چوو، تیایدا منداڵێكی كورد به‌ناوی عه‌لی شادمان، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری منداڵی بۆ ساڵی (2010) پێبه‌خشرا. جگه له‌م فیستیڤاڵه، ئه‌م ئه‌كته‌ره منداڵه، له ساڵی (2009) وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر له فیستیڤاڵی فیلمی هۆڵه‌ندی، هه‌مان خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا. عه‌لی شادمان ته‌مه‌ن (14 ساڵ)، له ساڵی (2006)ـه‌وه كاری ئه‌كته‌ری ده‌كات، له چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی رۆڵی منداڵی گێرِاوه، له‌وانه زنجیره درامای ته‌له‌فزیونی "نیشتیمانی كۆن". | |
02/01/2011
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
شــــــــینوار كه‌مــــــــال
www.sh-k.tk

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق