PNA – له ساڵی (2010) ژماره‌یه‌ك له ناودارترین سینه‌ماكارانی جیهان كۆچی دواییان كرد، له‌وانه‌ش ده‌توانین ئاماژه به "دنیس هاپێر"، "ئێریك رۆمێر"، "كلۆد شاپۆل" و...هتد بده‌ین.

"دنیس هاپێر"، ئه‌كته‌ری فیلمه‌كانی ناوداری وه‌كو "ئیزی رایدێر" و "ئێستا كۆتایی جیهان"، دوای تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له ته‌مه‌نی (74) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

"تۆنی كێرتیس" ئه‌كته‌ری فیلمه‌كانی ناوداری "ڤایكینه‌كان" و "ئێسپارتاكوس" و دوایین ئه‌كته‌ری سه‌رده‌می زێرِینی (1950-1960) له ته‌مه‌نی (85) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

"ئێریك رۆمێر" له دامه‌زرێنه‌رانی شه‌پۆڵی نوێی سینه‌مای فه‌ره‌نسا له ته‌مه‌نی (89) ساڵیدا له شاری پاریس كۆچی دوایی كرد. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له ماوه‌ی پێنج ده‌یه، (24) فیلمی به‌رهه‌م هێنا.

"كلۆد شاپۆل" له دامه‌زرێنه‌رانی شه‌پۆڵی نوێی سینه‌مای فه‌ره‌نسا به یه‌كێك له به‌هێزترین سینه‌ماكارانی جیهان دێته هه‌ژمار كه له ته‌مه‌نی (70) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

"جین سیمۆنز" ئه‌ستێره‌ی به‌ریتانی هۆلیوود كه له فیلمه‌كانی ناودار وه‌كو "ئێسپارتاكوس" رۆڵی گێرابوو، له ته‌مه‌نی (80) ساڵیدا له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد.

"ئارتور پێن" ده‌رهێنه‌ری فیلمی ناوداری "بانی و كلاید" له ته‌مه‌نی (88) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

"ماریۆ مونیچیلی" له ناودارترین سینه‌ماكارانی ئیتالی سه‌رده‌می دوای جه‌نگ و میراتگری سینه‌مای نیۆرێئالیزمی ئیتالیا له ته‌مه‌نی (95) ساڵیدا خۆی كوشت. ئه‌و له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا كاری ده‌رهێنانی بۆ نزیكه‌ی (70) فیلم ئه‌نجام دا.

"نۆرمه‌ن ویزدێم" ئه‌كته‌ری ناوداری به‌ریتانی له ته‌مه‌نی (95) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

"بله‌یك ئێدواردز" ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كانی "Pink Panther"، له ته‌مه‌نی (88) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئه‌و سینه‌ماكاره له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری خۆیدا ته‌نیا یه‌ك خه‌ڵاتی ئۆسكاری شانازی پێبه‌خشرا.

"لێسلی نیلسێن" ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای ئه‌مه‌ریكا له ده‌یه‌ی (1980-1990) له ته‌مه‌نی (84) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
|
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق