
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره ..." واته "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ..." Nobody knows about Persian cats… دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی، كه تا ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی له فیستیڤاڵه ناوداره‌كانی جیهان به‌ده‌ستهێناوه، له ناو 10 فیلمی سینه‌مایی به‌رچاوی سینه‌مای دنیا له رۆژنامه‌ی پڕبایخی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستنیشانكراوه.
له وتارێكدا به ناوی "باشترین فیلمه‌كانی ساڵی 2010 جیهان" له رۆژی شه‌ممه 18ی دیسێمبه‌ری 2010ی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكیدا كه له لایه‌ن "ئانا هۆرناده‌ی" Ann Hornaday رخنه‌گری ئه‌و رۆژنامه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به نوێترین فیلمی به‌همه‌ن قوبادی نووسیوه‌ییه‌تی: "فیلمی سینمایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، روانینی نوێ و هه‌رمانی له ژیانی ئه‌مڕۆ له تاران، قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران و دیمه‌نه‌كانی موزیكی ژێرزه‌وینی ئه‌م وڵاته به بینه‌ری خۆی پێشكه‌ش ده‌كات."
اوی فیلمه‌كانی دیكه‌ی رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بریتین له: فیلمی سینه‌مایی "کاتژمێر 127" 127 Hours له ده‌رهێنانی دێنی بویل، فیلمی سینه‌مایی "تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی" The Social Network له ده‌رهێنانی ده‌یڤید فنیچێر، فیلمی سینه‌مایی "تكایه بده" Please Give له ده‌رهێنانی نیكۆلۆ هۆلۆفجنێر، فیلمی سینه‌مایی "روخساری رۆح" The Ghost Writer له ده‌رهێنانی رۆمان پۆلانسكی، فیلمی سینه‌مایی "چیرۆك تیلمان" The Tillman Story له ده‌رهێنانی ئه‌میر بارلوو، فیلمی سینه‌مایی "كافه‌ی ته‌وه‌هوم" Inception له ده‌رهێنانی كرۆستۆفێر نۆلان، فیلمی سینه‌مایی "یاری به ئینسافانه" Fair Game له ده‌رهێنانی داگ لیمان، فیلمی سینه‌مایی "منداڵانی ده‌ستی ڕاست" The Kids Are All Right له ده‌رهێنانی لی ئۆنكریچ، فیلمی سینه‌مایی "من ئه‌وینم" I Am Love له ده‌رهێنانی تیلدا ئێسویلتۆن.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له دوایین به‌شداری
نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له به‌شێكدا به ناوی "سینه‌مای به‌همه‌ن قوبادی" له یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرینۆ" Torino له وڵاتی ئیتاڵیا نمایشكرا و له به‌رنامه‌یه‌كدا رێزی تایبه‌ت له سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی گیرا.
له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی "به‌همه‌ن قوبادی"، له‌وانه: "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان"، "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكم" و "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌توانن بفڕن"، "نیوه مانگ" و هه‌روه‌ها كورته فیلمه‌كانی "ده‌ف"، "جه‌نگ ته‌واو بوو" و "ژیان له ته‌پوومژدا" نمایشكران.
یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرینۆ" به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له رۆژانی 9 تا 18ی دیسێمبه‌ری 2010 له شاری تۆرینۆ له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق