
ده‌رهێنه‌ر "حوسێن حه‌سه‌ن" كار بۆ به‌رهه‌م هێنانی كورته فیلمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات و بریار وایه، له مانگی ئاداری داهاتوو كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌ستپێ بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، ده‌رهێنه‌ر "حوسێن حه‌سه‌ن" له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "په‌یامنێر" گوتی: "ئێستا سه‌رقاڵی نوسینی سیناریۆی فیلمێكم و له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ كومپانیایه‌كی ئێرانی قسه‌مان كردووه، بۆ كاركردنی هاوبه‌ش له‌م فیلمه‌دا".
"حه‌سه‌ن" راشیگه‌یاند: "كاری وێنه‌گرتنی ئه‌و فیلمه له‌لایه‌ن "شه‌هریار ئه‌سه‌دی" ئه‌نجام ده‌درێت و له‌مانگی ئاداری داهاتوو له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی ده‌ست به وێنه گرتنی ده‌كه‌ین".
ده‌هێنه‌ری كورد "حسێن حه‌سه‌ن" گوتی: "ماوه‌ی فیلمه‌كه (14) خوله‌ك ده‌بێت و باس له هیوایه‌ك ده‌كات و زیاتر فیلمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و ناتوانم به‌ته‌واوی ناوه‌رۆكی ئه‌و فیلمه ئاشكرا بكه‌م".
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق