"گه‌رِه‌كی داهۆڵه‌كان" بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات له دۆحه پێشبرِكێ ده‌كات

PNA- هه‌ولێر- فیلمی سینه‌مایی "گه‌رِه‌كی داهۆڵه‌كان" له نووسین شێرزاد حه‌سه‌ن و ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی، بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی به‌شی پێشبرِكێی فیلمی ولاَته عه‌ره‌بییه‌كان، له پێشبرِكێدایه.
به‌پێی راگه‌یندراوێكی ئه‌م فیلمه له هه‌ولێر، "گه‌رِه‌كی داهۆڵه‌كان" به‌رهه‌می به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كه‌م به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا، له به‌شی پێشبرِكێی ولاَتانی ئاسیای له فیستیڤاڵی سینه‌مایی پوسان نمایشكرا.
ئه‌م فیلمه ئه‌مساڵ هاوشان له‌گه‌ڵ 10 فیلمی دیكه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی له فیستیڤاڵی سینه‌مایی دۆحه "ترێبیكا" به‌شداره.
له خولی ئه‌مساڵی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا خانه ئه‌كته‌ری میسری یوسرا وه‌كو سه‌رۆكی دادوه‌رانی فیستیڤاڵ له‌گه‌ڵ خانمه سینه‌ماكاری هۆلیوودی سه‌لما حایك و سێ ده‌رهێنه‌ری ئینگلیزی و بۆسنی و هیندی به‌شدارن، بۆ به‌شداریكردنیش له‌م فیستیڤاڵه حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌رهێنه‌ر له‌وی ئاماده ده‌بێت.
فیلمی سینه‌مایی "گه‌رِه‌كی داهۆڵه‌كان" له چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه‌ی گرنگ به‌شداره.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق