| فیلمێك به ده‌نگی شمشاڵی قاله مه‌ڕه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵی ئه‌بووزه‌بی به‌ده‌ستهێنا | |
PNA- مه‌نسوور جیهانی/ ئه‌بووزه‌بی ـ فیلمی سینه‌مایی "گێشێر" له ده‌رهێنانی "وه‌حید وه‌كیلی فه‌ر" و به ده‌نگی شمشاڵی قاله مه‌ڕه، خه‌ڵاتی گه‌وره و ته‌ندیسی مرواری ره‌شی له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی له وڵاتی ئیمارات به‌ده‌ستهێنا. به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری ئه‌بووزه‌بی، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئاسۆی نوێ" چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بی كه بریتی بوون له: "ئیلیا سوله‌یمان" سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوبژیوان، ئه‌كته‌ری ناوداری میسری "خالید ئه‌بول نه‌گا"، ئه‌كته‌ری ناوداری بالیڤوود خاتوو "ناندانا"، به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی "لیتا ستاتیك" و ده‌رهێنه‌ری بواری ئافره‌تان خاتوو "دێبرا زیمێرمان"، به هۆی روانینی جیهانی و بێوێنه‌ی سینه‌ماكار و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی واقیعی زوڵمی ده‌روونی و روانینی له بیرنه‌كراوی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو فیلمه‌كه ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێشكه‌ش به "وه‌حید وه‌كیلی فه‌ر" كرد. "خالید ئه‌بول نه‌جا" كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی "ئاسۆی نوێ" پێشكاری ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ بوو، كه بانگهێشتی له "عه‌باس كیارۆسته‌می" ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران كرد تاكوو ناوی ده‌رهێنه‌ری سه‌ركه‌وتووی ئه‌م به‌شه بخوێنێته‌وه و ئه‌ویش هاته سه‌ر سه‌حنه‌ی ته‌لاری كۆشكی ئیمارات و ناوی سینه‌ماكاری كرماشانی "وه‌حید وه‌كیلی فه‌ر"ی وه‌كوو براوه‌ی خه‌ڵاتی گه‌وره 100 هه‌زار دۆلاری و ته‌ندیسی مرواری ره‌شی باشترین فیلمی به‌شی "ئاسۆی نوێ" خوێنده‌وه. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره لاوه كورده خه‌ڵاته‌كه‌ی له عه‌باس كیارۆسته‌می وه‌رگرت و له وته‌یه‌كی كورتدا گوتی: "زۆرم پێخۆشه كه راشكاوانه هه‌ستم ده‌رببڕم، ئه‌م خه‌ڵاته بۆ من خه‌ڵاتێكی سێحراوییه چونكه ئه‌م خه‌ڵاته‌م له ده‌سته‌كانی ئاغای كیارۆسته‌می وه‌رگرت كه به فیلمه‌كانی عاشقی سینه‌ما بووم و ناوه‌ڕۆكی ژیانم ناسی، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی دۆستی زۆر خۆشه‌ویستم "محه‌مه‌د ره‌سووڵ ئۆف" به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌م ده‌كه‌م، كه واقیعه‌ن زۆر له توانای خۆی یارمه‌تی ئێمه‌یدا تاكوو ئه‌م فیلمه دروست بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووایه ئه‌م فیلمه هیچ كاتێك سازنه‌ده‌كرا و هه‌ر لێره‌وه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێشكه‌ش ده‌كه‌م." هه‌روه‌ها "حوسێن فه‌رزی زاده" یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "گێشێر" كه له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بووزه‌بیدا ئاماده‌بوو، دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، له وته‌یه‌كی كورتدا گوتی: "زۆر به‌خته‌وه‌رم كه له‌م فیستیڤاڵه‌دا ئاماده‌م و زۆر خۆشحاڵیشم كه ئه‌م خه‌ڵاته‌م له‌گه‌ڵ وه‌حید له ده‌سته‌كانی ئاغای كیارۆسته‌می وه‌رگرت". فیلمی سینه‌مایی "گێشێر" بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته گرینگه له‌گه‌ڵ 16 فیلمی سینه‌مایی دیكه له سینه‌كامارانی وڵاتانی لوبنان، ئێران، ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، عێراق، ئه‌رژه‌نتین، ئه‌ڵمانیا، میسر، توركیا، پاكستان و فه‌ڕه‌نسا له ركابه‌ریدا بوو. فیلمی سینه‌مایی "گێشێر" به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كاتژمێر 45/9ی شه‌وی 18ی ئۆكتۆبه‌ر له هۆڵی ئه‌بووزه‌بی تیئاتر و هه‌روه‌ها كاتژمێر 30/4ی عه‌سر 20ی ئۆكتۆبه‌ر له هۆڵی "سینه‌ستاری 2" له ناوه‌ندی سینه‌مایی "میراماڵ" له شاری ئه‌بووزه‌بی نمایشكرا. فیلمی سینه‌مایی "گێشێر" چیرۆكی سێ پیاوی كرێكار به ناوه‌كانی نیزام، قوباد و جیهان بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه كه به هیوای رۆژگای باشتر بۆ كاره‌كه‌یان سه‌ردانی ناوچه‌یه‌ی سه‌نعه‌تی ده‌كه‌ن. باروودۆخی ژیان له‌و شوێنه، ئه‌وان ده‌كاته دۆست و هه‌ڤاڵی نزیك و هاوماڵی یه‌كتری. به بوونی سه‌ختی ژیان له‌م ناوچه‌یه، ئه‌م سێ كه‌سه به هێوا و ئاوات بۆ دوارۆژ چاوه‌ڕێی رۆژانی داهاتوون. ئه‌كته‌ركانی فیلمی سینه‌مایی "گێشێر" به سێ زمانی كوردی و فارسی و توركی پێكه‌وه دێنه ئاخاوتن، به‌ڵام سه‌دا حه‌فتای دیالۆگه‌كانی فیلمه‌كه كوردییه و له هه‌ندێك له سه‌حنه‌كانی ئه‌م فیلمه‌شدا ده‌نگی به‌سۆزی شمشاڵی قاڵه مه‌ڕه گوێی بینه‌ر ده‌ڵاوێنێته‌وه. ئه‌م فیلمه پێش نمایش له‌م فیستیڤاڵه‌دا به ئاماده‌بوونی "وه‌حید وه‌كیلی فه‌ر" له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سه‌ن سباستییه‌ن" له وڵاتی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها له میانه‌ی پازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پووسان" له وڵاتی كۆریای باشوور نمایش كرابوو. هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له فیلمی سینه‌مایی "گێشێر" بریتین له: | |
27/10/2010
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
شــــــــینوار كه‌مــــــــال
www.sh-k.tk
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق