الصفحات

27‏/10‏/2010

فیلمی سینه‌مایی ماندوو له‌ ئۆكرانیا نمایش ده‌كرێت
Peyamner PNA – فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له‌ ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی" له‌ به‌شی كێبرِكێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "مۆلودیست"ی ئۆكرانیا نمایش ده‌كرێت.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "فارس نیوز"، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" یه‌كه‌م به‌رهه‌می "ئیبراهیم سه‌عیدی"، سبه‌ینێ له‌ دوو كاتی جیاواز له‌ به‌شی كێبرِكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "مۆلودیست"ـی ئۆكرانیا نمایش ده‌كرێت.

ئه‌و فیلمه‌ سه‌ره‌تا به‌ ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر "ئیبراهیم سه‌عیدی"، كاتژمێر (10) سه‌ر له‌ به‌یانی له‌ هۆڵی "دارك بال" نمایش ده‌كرێت و دواتر كاتژمێر (4)ی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، له‌ هۆڵی "گێجمون" له‌ سینه‌ما "ژوتین" نمایش ده‌كرێت.

فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ له‌گه‌ڵ (12) فیلمی دیكه‌ له‌ وڵاتانی مه‌كسیك، هۆڵه‌ندا، بولگاریا، پۆڵه‌ندا، فه‌ره‌نسا، ده‌نیمارك، سوید، یۆنان، روسیا و ئۆكرانیا كێبرِكێ ده‌كات.

ئه‌و فیستیڤاڵه‌ له‌ رێگای نمایشكردنی ژماره‌یه‌ك فیلم له‌ ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جیاوازی جیهان له‌ به‌شه‌كانی جیاواز به‌رِێوه‌ده‌چێت.

فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" به‌رله‌وه‌ له‌ به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" له‌ (15)هه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی پوسان له‌ كۆریای باشوور نمایش كرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk