هونه‌ری - نان و نه‌وت له چوار فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیدا
PNA- سلێمانی- فیلمی دیكۆمێنتی "نان و نه‌وت" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد ته‌ها كه‌ریمی هاوكات، له چوار فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دا به‌شدار ده‌بێت.
به‌پێی راگه‌یاندنی فیلمی "نان و نه‌وت" كه كۆپییه‌كی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر كه‌وتووه، ئه‌و فیلمه كه باس له ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌ركوكی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ناوچه نه‌وتیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته، كوره‌كه‌ی به هۆی بێكاری و نه‌بوونییه‌وه جوانه‌مه‌رگ ده‌بێت.
پۆره هه‌یبه‌ت ده‌ڵێت "رۆژانی منداڵی چه‌پڵه‌مان لێ ده‌داو گۆرانیمان بۆ چاڵه نه‌وته‌كانی كه‌ركوك ده‌وت، دایكم ده‌یگووت چاڵه‌كان پر ده‌بن له‌نه‌وت و شاره‌كه‌مان ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه و منداڵه‌كان پۆشته ده‌بن، كه‌ركوك ده‌بێته به‌هشت !".
ئێستا پوره هه‌یبه‌تء شه‌ش كوره‌زاكه‌ی خه‌ریكی ته‌نوور دروست كردنن و سفره‌كه‌یان بێنانه، چاڵه نه‌وته‌كانیش پرن له نه‌وت.
فیلمی نان و نه‌وت كه به‌شداری له به‌شی كێبه‌ركێی حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی فیلمی con-can له وڵاتی ژاپۆن كردووه كه رۆژانی 18 تا 20 دیسێمبه‌ر له شاری تۆكیۆ به‌رێوه ده‌چێت، هاوكات به‌شداری له به‌شی كێبه‌ركێی بیست و حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی فیلمی كورتی نێونه‌ته‌وه‌یی تاران ده‌كات.
فیلمی "نان و نه‌وت" كه كاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن سه‌ركێو مسگه‌ری، مۆنتاژ له لایه‌ن محه‌مه‌د ره‌زا وه‌ته‌ن دوست و مۆسیقا حامید پورساعی و كاری راگه‌یاندنی له لایه‌ن هاورێ كه‌ریمی بۆ كراوه ئێستا له به‌شی كێبه‌ركێی نوزده‌هه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی وارش دایه كه پارێزگای مازندرانی ئێران به‌رێوه ده‌چێت و به‌شداری كردووه له فیستیڤاڵی كورته فیلمی پۆلۆنیا له وڵاتی پۆڵونیا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق