رۆشنبیريی - گفتوگۆی سینه‌ماكارانی كورد له كتێبێكدا چاپكرا

PNA- هه‌ولێر- له تازه‌ترین چاپكراوی خۆیدا، رۆژنامه‌نووسی بواری هونه‌ری مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه، كتێبێكی سینه‌مایی له‌ژێرناوی "پرسه‌كانی فیلمسازی كوردی" به‌چاپگه‌یاند.
ئه‌م كتێبه به تیراژی 1000 دانه‌و له 112 لاپه‌رِه له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه ئاماده‌كاری كتێبه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوه‌وتی "له‌م نه‌بوونی كتێب و سه‌رچاوه‌یه له‌سه‌ر سینه‌ما، كاتێك له سێیه‌مین فیستیڤاڵی كورته فیلمی هه‌ولێر سینه‌ماكاران گفتوگۆی گه‌رم و گورِیان له‌سه‌ر پرسه‌كانی فیلمسازی ده‌كرد، به پێویستمزانی هه‌موو ئه‌و سیمینار و گفتوگۆیانه كۆبكه‌مه‌وه‌و له دووتوێی كتێبێكدا به‌چاپیان بگه‌یه‌نم و خه‌ونه‌كه‌شم هاته‌دی و چاپكرا".
گووتیشی "ئه‌م كتێبه نه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌و نه وتاره، به‌ڵكو گفتوگۆی گه‌رموگورِی فیلمسازانی كورده له‌سه‌ر پرسه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها به‌شێكیشی تایبه‌ته به قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م فیلمانه‌ی له فیستیڤاڵ به‌شداربوون و قسه‌یان له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ك ئه‌م كتێبه سیمیناری هه‌ریه‌ك له سینه‌ماكاران به‌همه‌ن قوبادی، شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، رێڤین عه‌ساف، مه‌مه‌د ئاكتاشی له‌خۆگرتووه".
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه وێرِای ئه‌وه‌ی ئه‌مه دووه‌م كتێبیه‌تی و له ئێستاشدا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی بیۆگرافیای هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێره.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق