دوای ئه‌وه‌ی فیستیڤاڵی بۆخۆمی ئه‌ڵمانی خه‌ڵاتی به‌خشییه دوو سینه‌ماكاری كورد، به‌هۆی روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، خه‌ڵاته‌كانیان لێ سه‌ندرایه‌وه.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری تاران، دوای ئه‌وه‌ی كه دوو كورته فیلمی كوردی به ناوه‌كانی "یك روز پر درد" واته "رۆژێكی پڕ زام" له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "تاران 318" له ده‌رهێنانی سۆران مه‌ردووخی كه به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری سنه‌یه له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "بۆخۆم" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش كران و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵًه‌وه خه‌ڵاتیان پێبه‌خشرا، به‌ڵام به‌رپرسانی فیستیڤاڵ به هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران، خه‌ڵاته‌كانیان له‌م هونه‌رمه‌نده كوردانه وه‌رگرته‌وه.
له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵی كورته فیلمی "بۆخۆم" له سینه‌ماكارانی كورد سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی خاتوو ڤیدا ساڵحی وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی "ستاك فیلم" به فه‌می بانگهێشت كرا و دانیشتنێكیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌كانی زانكۆی بۆخۆم هه‌بوو، تیایدا سه‌باره‌ت به لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، سازكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته فیلم كه به‌شێكی هه‌ره گرینگ و كێشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمه‌كانه، هاتنه ئاخاوتن.
جێی ئاماژه پێدانه كۆمپانیای "ستاك فیلم" به به‌رپرسیاری سینه‌ماكارانی كورد سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و خاتوو ڤیدا ساڵحی له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "بۆخۆم" خه‌ڵاتی باشترین كۆمپانیای سه‌ركه‌وتووی فیستیڤاڵیان پێبه‌خشرا، هه‌روه‌ها كورته فیلمی "تاران 318" له ده‌رهێنانی سۆران مه‌ردووخی كه له به‌شی "تایبه‌ت به سینه‌مای ئێران" له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش كرا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌شی سینه‌مای ئێرانی پێبه‌خشرا، به‌ڵام دوای راگه‌یاندنی ئه‌م خه‌ڵاتانه له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه، به‌رپرسانی فیستیڤاڵی كورته فیلمی "بۆخۆم" به هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها به بیانووی ئه‌وه‌ی فیستیڤاڵی بۆخۆم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م فیستیڤاڵه پاره له ده‌وڵه‌تی ئه‌لماَنیا وه‌رده‌گرێت، خه‌ڵاته‌كه‌یان كه به گشتی بڕی پاره‌ی 2500 هه‌زار یۆرۆ بوو، له‌م هونه‌رمه‌نده كوردانه‌یان وه‌گرته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "بۆخۆم" له رۆژانی 18 تا 20ی جوونی 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك كورته فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا له شاری بۆخۆم له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق