الصفحات

03‏/07‏/2009

قوبادی هیوای بە ژنـــــانە


بەهمەن قوبادی دەرهێنەری بەنێوبانگی كورد، دوای دەستگیركردنی و 7 رۆژ مانەوەی لە زیندان، گەڕایەوە ئەڵمانیاو ئێستا لەو شارە دەژی، دەڵێ " خەڵكی ئێران ئیتر ناترسێن، دەوڵەت دەبێ گوێ لە ویستی خەڵك بگری، ئەگینا دەبێ چاوەڕوانی رۆژانێكی خوێناوی بكەین".قوبادی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ كەناڵیZDF ی ئەڵمانی رایگەیاند "لە كاتێكدا من بۆ بینینی دایكم دەچوومە ماڵەوە، لە ئێران دەستگیركرام و 7 رۆژ لە گرتووخانەدا مامەوە". ناوبراو گوتیشی "بە بینینی رووداوەكانی ئێستای ئێران، زۆر هەست بە نارەحەتی و شەكەتی دەكەم و تائێستا دۆخی لەم چەشنەم لە ئێران نەبینیوە"‌. قوبادی هەروەها دڵنیایە كە ساختەكاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری ئێران دا كراوەو رەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی جیهان گرت و گوتی"پێم سەیرە كە بۆچی هیچ وڵاتیك سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئێران هەڵوێستیكی جیدی وەرناگرێ، ئەوەی ئەمڕۆ لە كەناڵەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی دەبینرێ، هەموو ئاماژە بە ترس و لاوازی ئەو حكومەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتی ئێران ناترسێ با سەر لە نوێ دەنگەكان بژمێرێتەوە".بەهمەنی قوبادی لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاند كە "خەڵكی ئێران ئیتر ناترسێن و دەزانن بە چ شێوەیەك لەگەڵ ئەم حكومەتە بەربەرەكانی بكەن، دەوڵەت دەبێ گوێ لە ویستی خەڵك بگرێ، ئەگینا دەبێ چاوەڕوانی رۆژانێكی خوێناوی بكەین". بەهمەنی قوبادی رەخنەی لە دۆخی ژنان گرت لە ئێران و لە هەمان كاتدا باوەڕی پتەوی خۆیشی بە خەباتی ئەوان نیشاندا و گوتی" ئەگەر دەتانەوێ وڵاتێك بناسن و تێگەیشتنێكی شیاوتان بۆ كولتووری ئەو وڵاتە هەبێت، باشترین رێگە ئەوەیە كە ژنانی ئەو وڵاتە بناسن، ژنان هێزێكن كە تەنیا بە بەشداری ئەوان دەكرێ ئێران لە‌ چنگ دیكتاتۆری رزگار ببێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk