كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد عه‌بدولره‌حمان میرانی، له پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مۆنتری" له وڵاتی مه‌كسیك نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی پێگه‌ی كورته فیلم له شاری تاران، كورته فیلمی كوردی "فرش چوب" واته "مافووره‌ی دار" The wooden Carpet له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد عه‌بدولره‌حمان میرانی دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی "هامبوورگ" له ئه‌ڵمانیا، له میانه‌ی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی"مۆنتری" له وڵاتی مه‌كسیكا نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له رۆژانی 21 تا 29ی ئۆگۆستی 2009 له وڵاتی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی"مۆنتری" له ساڵی 2000 دامه‌زراوه و پێنجه‌مین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له وڵاتی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه: "باشترین فیلمی دیكۆمێنتی سینه‌مایی"، "باشترین سیناریۆ"، "باشترین مۆنتاژ"، "باشترین كورته فیلم"، "باشترین ده‌نگ"، "باشترین وێنه‌گرتن"، "باشترین فیلمی دیكۆمێنتی"، "باشترین فیلمی سینه‌مایی" و "باشترین ئه‌نیمه‌یشێن".
جێی ئاماژه پێدانه بێجگه له نمایش كردنی فیلمه‌كان له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی"مۆنتری"، چه‌ندین ئاخاوتنی زانستی له‌سه‌ر هونه‌ری سینه‌ما به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه له چه‌ندین زانكۆی مه‌كسیك نمایش ده‌كرێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌رنامه‌یه‌ك به ناونیشانی "به‌شی تایبه‌ت به سینه‌مای ئێران" له میانه‌ی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "باشووری ئاسیا" له شاری "گۆا" له هیندستان نمایش كرا. ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی ناوچه‌ی باشووری ئاسیا له رۆژانی 26 تا 29ی جوونی 2009 له وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌چوو.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق