سێ كورته فیلم به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كوردستان، له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ئۆنلاین" به ناوی "ئه‌و فیلمانه‌ی بینیومه" له شاری میلان نمایش ده‌كرێن.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری سنه، كورته فیلمی "یك روز پر درد" واته "رۆژێكی پڕ زام" له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً له شاری سنه، كورته فیلمی "این‌جا جاده‌ها پایان ندارند" واته "لێره جاده‌كان بێ كۆتایین"This place the roads have not end له ده‌رهێنانی تۆفیق ئه‌مانی له شاری مه‌ریوان و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "رویای برفی" واته "خه‌یاڵی به‌فری" Snowy Dreams له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی له شاری سنه، له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ئۆنلاین" به ناوی "ئه‌و فیلمانه‌ی بینیومه"Ive Seen Films له شاری میلان له وڵاتی ئیتاڵیا نمایش ده‌كرێن.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ئه‌و فیلمانه‌ی بینیومه"Ive Seen Films له لایه‌ن ئه‌كته‌ری ناوداری هۆڵه‌ندی "راتگێر هاوئێر" دامه‌زراوه و ئه‌مساڵ له رۆژانی 24ی سێپته‌مبه‌ری 2009 تاكوو 3ی ئۆكتوبری 2009 له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا به نمایش كردنی 337 فیلم له سینه‌ماكارانی 60 وڵاتی دنیا له شاری میلان له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما له سه‌رتاسه‌ری جیهان نمایش ده‌كرێن.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ئه‌و فیلمانه‌ی بینیومه" كه فیلمه سه‌ركه‌وتووه‌كانی فیستیڤاڵ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، بریتین له: سینه‌ماكاری ناوداری دنیا رێدلی ئێسكات، پۆل وۆرهۆفێن، رۆبێرت رۆدریگێز و چه‌ندین سینه‌ماكاری دیكه.
جێی ئاماژه پێدانه جگه له ئه‌ندامانی ره‌سمی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی فیلمی "ئه‌و فیلمانه‌ی بینیومه"، بینه‌رانی ئه‌نته‌رنێتی له سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌توانن دوای بینینی فیلمه‌كان، ده‌نگ به فیلمی په‌سندكراوی خۆیان بده‌ن تاكوو له رێوڕه‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵدا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی بینه‌رانیان پێی ببه‌خشرێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق