سبه‌ی شه‌و كه‌ناڵی ئاسمانی سۆمه‌ریه، به‌هێزترین به‌رهه‌می دیكۆمێنتی خۆی به‌ناوی "ئه‌فسانه‌ی چیا" بڵاوده‌كاته‌وه، تیایدا باس له دۆزی كورد و رابه‌ره‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌كات.
ماڵپه‌رِی كه‌ناڵی ئاسمانی عه‌ره‌بی "ئه‌لسۆمه‌ریه" بڵاویكردۆته‌وه، سبه‌ی شه‌و ئه‌و به‌رهه‌مه دیكۆمێنتییه به‌شێوه‌ی ئه‌لقه له هه‌فته‌ی یه‌ك رۆژدا به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نمایش ده‌كرێت.
ئه‌نوه‌ر حه‌مدانی ده‌رهێنه‌ر و راگه‌یندكاری عێراقی رایگه‌یاند كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می عه‌ره‌بییه له‌باره‌ی دۆزی كورده‌وه، گووتیشی "ماوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه ماوه‌ی شه‌ش مانگی خایاند، تیادا هه‌ندێ بابه‌تی فیلمی ده‌گه‌مه‌نی له‌خۆگرتووه، جگه له دیمه‌نی درامی جۆراوجۆر بۆ نزیكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كان بۆ وه‌رگر، كه چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵی كه‌سایه‌تی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی و شێخ مه‌حمود و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌یان بینیووه".
ده‌رباره‌ی گرنگی ئه‌م به‌رهه‌مه، حه‌مدانی رایگه‌یاند "ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌ڵامی گرنگی پرسیاره‌كانی خه‌یالی عه‌ره‌ب ده‌داته‌وه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد و به پێچه‌وانه‌وه له رابردوو و ئێستا".
ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیكۆمێنتی "ئه‌فسانه‌ی چیا" هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌م به‌رهه‌مه له‌م كات و ساته‌دا هه‌وڵێكه بۆ لێك نزیكردنه‌وی بیر‌و بۆجوونه‌كان له نێوان هه‌ردوو لا.
ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مێهنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه دیكۆمێنتییه، ئه‌نوه‌ر حه‌مدانی رایگه‌یاند كه ئه‌م به‌رهه‌مه دیكۆمێنتییه یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی سۆمه‌ریه، برِیاروایه‌ش چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی له‌م جۆره له ئاینده‌دا به‌رهه‌م بێنێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه له شه‌ش ئه‌ڵقه پێك دێت و برِیاروایه دوای نمایشكردنیان ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت له كه‌ناڵی سۆمه‌رییه پێشكه‌ش بكرێت، تیایدا ده‌رهێنه‌ر ئه‌حمه‌د حه‌مدانی سه‌رپه‌رشتی دانیشتنێك ده‌كات و راو بۆچوونی خه‌ڵك له باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه وه‌رده‌گیرێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق