ده‌رهێنه‌ری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی وه‌كوو ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای خه‌ڵاتی سینه‌مایی ئسكرینی ئاسیا په‌سیفیك APSA وه‌رگیرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، ده‌رهێنه‌ری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی وه‌كوو ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای خه‌ڵاتی سینه‌مایی تازه دامه‌زراوی ئسكرینی ئاسیا په‌سیفیك APSA وه‌رگیرا، ئه‌م فیستیڤاڵه هه‌موو ساڵێك له شاری گۆلدكۆئێستی وڵاتی ئوستراڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی وه‌كوو ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای خه‌ڵاتی سینه‌مایی ئسكرینی ئاسیا په‌سیفیك، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی دیكه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌وه له رێوره‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵی ئاسیا په‌سیفیك له هوتێل شیرایتۆن له شاری گۆلدكۆئێستی وڵاتی ئوستراڵیا راگه‌یه‌نرا.
جێی ئاماژه پێدانه ئه‌كادیمیای خه‌ڵاتی سینه‌مایی ئسكرینی ئاسیا په‌سیفیك APSA له ساڵی 2006 له ئوستراڵیا بو مه‌به‌ستی دیاریكردنی باشترین به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مایی ئاسیا دامه‌زراوه و هه‌موو ساڵیك بو هه‌موو بوارێك وه‌كوو خه‌ڵاتی ئوسكار، باشترین 5 كاندید هه‌ڵده‌بژێرێت و بانگهێشتیان ده‌كات و خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پی ده‌به‌خشێت و یه‌كێكیان وه‌كوو باشترین ده‌ستنیشان ده‌كات.
ساڵی 2007 شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی به فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه له غوبار" Crossing the Dust له فیستیڤاڵی ئاسیا په‌سیفیك به‌شداری كرد و یه‌كێك له 5 باشتری ده‌رهینه‌ری فیستیڤاڵ هه‌ڵبژێردرا، ئه‌مساڵ ئه‌كادیمیا هه‌موو پاڵێوراوانی خولی یه‌كه‌می وه‌كوو ئه‌ندام له ئه‌كادیمیای خه‌ڵاتی سینه‌مایی ئسكرینی ئاسیا په‌سیفیك وه‌رگرت.
"جه‌ك تامسۆن" ئه‌كته‌ری ناوداری ئوستراڵیایی، وه‌كوو پشتیوانی دارایی فه‌رمی ئه‌كادیمیای خه‌ڵاتی سینه‌مایی تازه دامه‌زراوی ئسكرینی ئاسیا په‌سیفیك، له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا ناوی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ساڵی 2007 له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی سینه‌مایی ئسكرینی "ئاسیا په‌سیفیك" ناوزه‌د كرابوون، وه‌كوو ئه‌ندامی ئه‌كادیمیا ده‌ستنیشان كرد.
ده‌نگی ئه‌ندامانی وه‌رگیراوی ئه‌كادیمیای خه‌ڵاتی سینه‌مایی ئسكرینی ئاسیا په‌سیفیك له‌سه‌ر خه‌ڵاتی خوله‌كانی داهاتووی فیستیڤاڵی سینه‌مایی ئسكرینی "ئاسیا په‌سیفیك" كاریگه‌ری ده‌بێت. هه‌روه‌ها ناوزه‌ده‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ و ساڵه‌كانی داهاتووش به‌و رێژه‌یه زیاد ده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه "دێس پاوێر" سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای خه‌ڵاتی سینه‌مایی ئسكرینی ئاسیا په‌سیفیك، گوتی: ئه‌و ئه‌كادیمیایه باشترین سینه‌ماكارانی ناوچه‌كه كۆده‌كاته‌وه و من هیوادارم به دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌كادیمیایه، بۆ سازكردنی به‌رهه‌مه‌كانی هاوبه‌شی سینه‌مایی له نێوان 72 وڵاتانی ئه‌ندامی تۆڕی APSAدا بواری گونجاو پێك بێت.
رێوره‌سمی ساڵانه‌ی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی سینه‌مایی ئسكرینی "ئاسیا په‌سیفیك" به پشتیوانی ماڵی سی ئێن ئێن ئینته‌رنه‌شیوناڵ، یۆنسكۆ و فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی فیلم (فیاپف) هه‌موو ساڵێك له شاری گۆلدكۆئێستی وڵاتی ئوستراڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی ئاماژه پێدانه سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی ساڵی 1973 له گوندی كوركا هه‌ڵكه‌وتوو له شاری زاخو له هه‌رێمی كوردستان له دایك بووه. ساڵی1975 له به‌ر هێرشی رژێمی به‌عس ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و هه‌تا ساڵی 1999 له‌وێ ده‌مێنیته‌وه. له بواری شانوَ و ته‌له‌فیزیۆن و سینه‌مادا له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و كوردستان كاری كردووه.
شه‌وكه‌ت ئه‌مین به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی كورته فیلمی كوردستان بووه كه ساڵی 2002 له لایه‌ن كوردستان تی ڤی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده كۆمه‌ڵێك كورته فیلم و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه له غوبار"ی ساز كردووه كه زیاتر له 60 فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی نمایش كراون و 15 خه‌ڵاتیان به ده‌ست هیناوه، له‌وانه:
ـ كورته فیلمی "فڕینی ده‌بده‌به‌كان" بێتاكام، 37 خوله‌ك، به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنی مه‌هاباد له ئێران، ساڵی 1997.ـ كورته فیلمی "ده‌ریچه" بێتا كام، 43 خوله‌ك، به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنی مه‌هاباد له ئێران، ساڵی 1998، خه‌ڵاتی دووه‌م له فیستیڤاڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران، ساڵی 1999.ـ كورته فیلمی "ده‌ما باران بێت" 2000 دی ڤی كام، 29 خوله‌ك، به‌رهه‌می كوردستان تی ڤی.ـ كورته فیلمی "بازگه" دی ڤی كام، 18 خوله‌ك، به‌رهه‌می كوردستان تی ڤی ساڵی 2002، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر له فیستیڤاڵی به‌غدا، ساڵی 2005 .ـ كورته فیلمی "گه‌ف" دی ڤی كام، 23 خوله‌ك، به‌رهه‌می كوردستان تی ڤی، ساڵی 2003، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له فیستیڤاڵی به‌غدا، ساڵی 2005 و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی رێزلێنان له فیستیڤاڵی سلێمانی، ساڵی 2004.
فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه له غوبار" یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركییه كه ماوه‌كه‌ی 75 خوله‌كه و به شێوه‌ی 35 م م له ساڵی 2006دا سازكراوه، ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها كومپانیای "نارین فیلم"ـه و تا ئێستا له زۆربه‌ی فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی دنیا به‌شداری كردووه و زیاتر له 10 خه‌ڵاتی بۆ هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستهیناوه، له‌وانه:
ـ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر و خه‌ڵاتی رخنه‌گران له 20مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سنگاپور، ساڵی 2007. ـ خه‌ڵاتی ئه‌لحه‌مرای زێرین و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی برونزی له یه‌كه‌می خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی گرانادا له ئیسپانیا، ساڵی 2007.ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران له نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "دلهی ن‌و" له هیندستان، ساڵی 2007.ـ خه‌ڵاتی باشترین فیلم له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی ئاسایی "جاكارتا" له ئه‌ندونیزیا، ساڵی 2007.ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران له 11مین خولی فیستیڤاڵی تالین، ساڵی 2007.ـ خه‌ڵاتی باشترین فیلم له فیستیڤاڵی "پێرسپێكتیڤ" له به‌لژیكا، ساڵی 2007.ـ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر له فیستیڤاڵی "ئاسیا په‌سیفیك"، ساڵی 2007.ـ خه‌ڵاتی برونزی باشترین فیلم له فیستیڤاڵی "مه‌سقه‌ت" له عومان، ساڵی 2007.ـ خه‌ڵاتی باشترین فیلم له فیستیڤاڵی Art Mare "باستیا" له فه‌ره‌نسا، ساڵی 2008.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق