كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد عه‌بدولره‌حمان میرانی، له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "باشووری ئاسیا" له شاری "گۆا" له هیندستان نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كورته فیلمی كوردی "فرش چوب" واته "مافووره‌ی دار" The wooden Carpet له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد عه‌بدولره‌حمان میرانی له به‌رنامه‌یه‌ك به ناونیشانی "به‌شی تایبه‌ت به سینه‌مای ئێران"، له میانه‌ی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "باشووری ئاسیا" له شاری "گۆا" له هیندستان نمایش ده‌كرێت.
سئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی ناوچه‌ی باشووری ئاسیا له رۆژانی 26 تا 29ی جوونی 2009 له وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكی فیستیڤاڵی فیلمی "باشووری ئاسیا" له هیندستان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی "به‌شی تایبه‌ت به سینه‌مای ئێران" رایگه‌یاند: "وڵاتی ئێران له ناوچه‌ی باشووری ئاسیا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام به له‌به‌ر چاوگرتنی گرینگی و پێگه‌ی سینه‌مای ئێران، بڕیارماندا كه له فیستیڤاڵی فیلمی "باشووری ئاسیا" به‌شێكی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكه‌ین كه تیایدا 12 كورته فیلم له سینه‌ماكارانی ئێران بۆ بینه‌ران نمایش ده‌كرێن."
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له رۆژانی 4 و 6ی جوونی 2009 له به‌شی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵی كورته فیلمی "هامبوورگ" نمایش كرا و توانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ به ناوی "فرانسوا ئوود" كه بریتییه له خه‌ڵاتی نه‌قدی 1500 یۆرۆیی و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دووه‌می به‌شی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی "هامبوورگ" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستبێنێت.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق