كورته فیلمی كوردی "تورقه" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كوردی كرمانجی باكووری خوراسان محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن، له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیكۆمێنتی فیلمی "دات پلێنت" له وڵاتی پۆڵه‌ندا نمایش كرا.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كورته فیلمی كوردی "تورقه" Torgheh له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كوردی كرمانجی باكووری خوراسان محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن، له گه‌ڵ 10 فیلمی دیكه له به‌شی تایبه‌ت به "چاوخشاندنێك به به‌رهه‌می دیكۆمنێت سازانی ئێران" له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیكۆمێنتی فیلمی "دات پلێنت"ی وۆركشۆپ له وڵاتی پۆڵه‌ندا نمایش كرا. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 8 تا 18ی مای 2009 له شاری وه‌رشه‌و له پۆڵه‌ندا به نمایش كردنی به‌ڕێوه‌چوو.
فیستیڤاڵی دیكۆمێنتی فیلمی "دات پلێنت"ی وه‌رشه‌و یه‌كێكه له فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی وڵاتی پۆڵه‌ندا كه ئه‌مساڵ له به‌شێكی تایبه‌تدا به ناوی "ده‌روازه‌ی ئێران"، چاوخشاندنێكی به به‌رهه‌می دیكۆمنێت سازانی ئێران و 11فیلمی تیایدا نمایش كرا.
كورته فیلمی "تورقه" سه‌باره‌ت به چوار ئافره‌تی كوردی كرمانجی باكووری خوراسانه، ئامێری دوتار ده‌ژه‌نن و ده‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانی ژیانیان رووبه‌روو ببنه‌وه، له ڕاستیدا ئه‌م فیلمه ژیان و سه‌ر له شێواوی ئه‌م ئافره‌تانه نیشانی بینه‌ر ده‌دات و به جۆرێكی شاراه‌زایانه ده‌چێته ناو ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌وه. ئه‌م ئافره‌تانه به ژه‌نینی ئامێری دووتار به شێوه‌ی كاتی ئه‌و زامانه‌ی ده‌روونیان سارێژ ده‌كه‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كورته فیلمی "تورقه" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له 11مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیكۆمێنتی فیلمی "تسالۆنیكی" نمایش كرا، ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 13 تا 22ی مارچی 2009 به نمایش كردنی 170 فیلمی دیكۆمێنتی له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو. هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار بوو له كورته فیلمی "تورقه" بریتین له:توێژه‌ر: محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن. نووسه‌ری سیناریۆ: محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن.ده‌رهێنه‌ر: محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن.وێنه‌گره‌كان: مه‌سعوود ئیمامی و بێهرووز فه‌ره‌جی.ده‌نگهه‌ڵگر: ئه‌سغه‌ر ئابگوون.تێكه‌ڵكردنی ده‌نگه‌كان: ئارش ئیسحاقی.مه‌نتاژ: فه‌رهاد ته‌وحیدی.به‌رهه‌مهێنه‌ر: محه‌مه‌د حوسێن دامه‌ن زه‌ن.قه‌تع: دی وی/ 52. به‌رهه‌می: ساڵی 1387/ 2008.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق