كورته فیلمی دیكۆمێنتی "شتێك وه‌كوو چاوه‌كانم" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ئێرانی هۆشه‌نگ میرزایی و به رۆڵ بینینی قوتابی لاوی كورد عه‌بدولواحید ئیسماعیل پوور، به‌شداری له فیستیڤاڵی فیلمی "ئیمۆشێن پیكچێر"ی یۆنان ده‌كات.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی كورته فیلمی "شتێك وه‌كوو چاوه‌كانم" له شاری تاران، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "چیزی شبیه چشمهایم" واته "شتێك وه‌كوو چاوه‌كانم" له ده‌رهێنانی دیكۆمێنتسازی به ئه‌زموونی ئێرانی هووشه‌نگ میرزایی و به رۆڵ بینینی قوتابی كه‌م ئه‌ندامی سه‌قزی عه‌بدولواحید ئیسماعیل پوور به بانگهێشتی سه‌رۆكی فیستیڤاڵ خاتوو "ماریا هاتزیمیچاڵی" به‌شداری له به‌شی كێبڕكێی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیمۆشێن پیكچێر" له وڵاتی یۆنان ده‌كات.
سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیمۆشێن پیكچێر" واته "دیمه‌نی هه‌ستیار" به به‌شداری 30 فیلمی به‌رچاو له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له حه‌وت به‌شی جۆراوجۆردا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی 7 هه‌زار ئۆرۆیی له رۆژانی 21 تا 24ی جوونی 2009 له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیمۆشێن پیكچێر" تایبه‌ته به فیلم گه‌لێك به ناوه‌رۆكی "كه‌م ئه‌ندامان" و "كه‌سانی كه‌م توانا" كه به یارمه‌تی ناوه‌ندی فیلمی كه‌نه‌دا و هه‌روه‌ها فیستیڤاڵی فیلمی "دراما"ی یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كورته فیلمی دیكۆمێنتی "شتێك وه‌كوو چاوه‌كانم" چیرۆكی منداڵێكی كه‌م ئه‌ندامی كورد به ناوی عه‌بدولواحید ئیسماعیل پوور ده‌گێڕًته‌وه كه له ته‌مه‌نی 7 ساڵی له گوندێكی سه‌قز له پارێزگای كوردستان مینێك ده‌بینێته‌وه و به ته‌مای ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی یارییه به به‌رد پێیداده‌دات و مینه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و هه‌ر دوو ده‌ست و چاوه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات. بۆ درێژه پێدان به خوێندن به یارمه‌تی مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌ی كه‌م ئه‌ندامان به لێوه‌كانی كتێبی برێلی كۆره‌كان ده‌خوێنێته‌وه و به خوێندنه‌وه‌ی كتێب به لێوه‌كانی توانیوییه‌تی وه‌كوو قوتابییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له قوتابخانه خۆی نیشانبدات و پله‌ی مومتاز به‌ده‌ستبێنێت و ئێستا له پۆلی كۆتایی دواناوه‌ندی وانه ده‌خوێنێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی دیكۆمێنتی "شتێك وه‌كوو چاوه‌كانم" چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا له نێوان 65 فیلم له 18 وڵاتی دنیا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵی فیلمی "كه‌م ئه‌ندامانی مۆسكۆ"ی DISABILITY له وڵاتی رووسیا، به‌ده‌ستهێنابوو.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق