دوو كورته فیلمی هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری كورد، له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "بۆخۆم" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێن.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری تاران، دوو كورته فیلمی كوردی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری سنه‌یی له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "بۆخۆم" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێن. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 18 تا 20ی جوونی 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك كورته فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی ئاماژه پێدانه به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد كه له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "بۆخۆم" نمایش ده‌كرێن، بریتین له: كورته فیلمی "یك روز پر درد" واته "رۆژێكی پڕ زام" له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً و هه‌وره‌ها كورته فیلمی "تاران 318" له ده‌رهێنانی سۆران مه‌ردووخی.
له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵی كورته فیلمی "بۆخۆم" له سینه‌ماكاری كورد سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و هه‌روه‌ها خاتوو ڤیدا ساڵحی وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی "ستاك فیلم" به فه‌ره‌می بانگهێشت كراوه تاكوو دانیشتنێكیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌كانی زانكۆی بۆخۆم هه‌بێت و سه‌باره‌ت به لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، سازكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته فیلم بێنه ئاخاوتن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "یك روز پر درد" واته "رۆژێكی پڕ ئێش" One Day Full of Pain له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً، له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ڤیناسا" Vinaas له وڵاتی نه‌مسا نمایش كرابوو. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 14 تا 20ی مای 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك كورته فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا به‌ڕێوه‌چوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق