به‌همه‌ن قوبادی له لێدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند: "ئێستا له هه‌رێمی كوردستان‌م و ئه‌مشه‌و یا سبه‌ی شه‌و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێده‌كه‌وم".
سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی سه‌باره‌ت به دوایین كاره هونه‌ریییه‌كانی خۆی گوتی: "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕاومه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مشه‌و یا سبه‌ی شه‌و دووباره به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێده‌كه‌وم و پاش دوو رۆژ ده‌چم بۆ وڵاتی ئیسپانیا بۆ ریكلام و بڵاوكرنه‌وه فیلمه نوێیه‌كه‌م له سینه‌ماكانی ئه‌م وڵاته".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی كه فیلمی سینه‌مایی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره ..." واته "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!" Nobody knows about Persian cats… له 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان له وڵاتی فه‌ره‌نسا فیستیڤاڵی كان نمایش كرا و توانی دوو خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "جۆرێك روانین" و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "فرانسوا شاله"ی François-Chalais به‌ده‌ستبێنێت له لایه‌ن كۆمپانیای "ئاڵتا فیلمز" مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی له وڵاتی ئیسپانیا به‌ئه‌ستۆ گرت و بڕیاروایه له داهاتوودا له سینه‌ماكانی ئیسپانیا نمایشی بكات."
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "نووسینگه‌ی ناوه‌ندی كۆمپانیای "ئاڵتا فیلمز" له شاری مه‌دریدی ئیسپانیایه و به‌رپرسانی ئه‌م كۆمپانیایه دوای ئه‌وه‌ی كه فیلمی سینه‌مایی "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!" له 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان نمایش كرا، له بازاری فیلمی فیستیڤاڵی كان مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه‌یان له سینه‌ماكانی ئیسپانیا له كۆمپانیای جیهانی "وایلد باینچ" كڕی چونكه كۆمپانیای "وایلد باینچ" له ئاستی سه‌رتاسه‌ری جیهاندا فیلمی "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!" بڵاوده‌كاته‌وه."
سینه‌ماكاری به‌ئه‌زموونی كورد به‌همه‌ن قوبادی له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا به‌په‌یامنێری راگه‌یاند: "بۆ سازكردنی فیلمه نوێیه‌كه‌م داوای مۆڵه‌تی سازكردنم له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی و ئیرشادی ئێران كرد، به‌ڵام تا ئه‌م كاته وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه و به نیازم له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵدا له ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات به ستافی پیشه‌یی سینه‌مای ئه‌ڵمانیا و ئێران ده‌ست به وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه بكه‌م."
جێی ئاماژه پێدانه كۆمپانیای "ئاڵتا فیلمز" یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم له ئاستی ئیسپانیادا و 20 رۆژی دیكه فیلمی "تێترۆ" له ده‌رهێنانی "فرانسیس فۆرد كاپۆلا" له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئیسپانیا نمایش ده‌كات. هه‌روه‌ها كۆمپانیای "وایلد باینچ"ی فه‌ره‌نسی یه‌كێكه له ناودارترین كۆمپانیاكانی فیلم له ئاستی دنیادا كه مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كانی "ڤێڤدی ئالێن"، "ژان لۆك گۆدار" و "ئه‌میركۆستۆریسكای" له ئه‌ستۆیه و فیلمه نوێیه‌كه‌ی به‌همه‌ن قوبادیش له ئاستی دنیایدا بڵاوده‌كاته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دوای نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "كه‌سێك له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!" دوایین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی له 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان و به‌ده‌ستهێنانی دوو خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی "جۆرێك روانین" و خه‌ڵاتی "فرانسوا شاله" François-Chalais و هه‌روه‌ها سازكردنی فیلمه تازه‌كه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ساڵێكی پڕكار و قه‌ڕه‌باڵغ بۆ قوبادی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.

pna

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق