فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام عه‌لیدی دوای به‌ده‌ستهێنانی سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009، له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا نمایش كرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" واته "سرته له گه‌ڵ با"، له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی دوای به‌ده‌ستهێنانی سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009، له‌وانه: "خه‌ڵاتی روانینی گه‌نج له لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ورووپا"، "نمایش كردنی فیلمه‌كه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی فه‌ره‌نسا" و هه‌روه‌ها "خه‌ڵاتی كه‌ناڵی 5 ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ره‌نسا"، له سینه‌ما تێك له شاری پاریس و دوورگه‌ی كرێس له باشووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها له سینه‌ما رۆما له وڵاتی ئیتاڵیا نمایش كرا.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له رۆژانی 4 تا 7ی جوون له سینه‌ما تێكی شاری پاریس كه یه‌كێكه له گرینگ‌ترین ناوه‌نده‌كانی نمایشی فیلم له وڵاتی فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها له رۆژانی 5 تا 9ی جوون له سینه‌ما رۆما له وڵاتی ئیتاڵیا بۆ بینه‌ران و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما بڵاوكرایه‌وه.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" "Whisper With the Wind" هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی "ژان كریستۆف بێرژێن" به‌رپرسی 48مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان و "لێئۆ سویسانتۆ" یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی كان له سینه‌ما تێكی دوورگه‌ی كرێس نمایش كرا.
سینه‌ما تێك له شاری پۆرتۆ ویچیۆ یه‌كێك له شاره‌كانی كه‌ناره‌ی دوورگه‌ی كرێس شوێنی له دایك بوونی ناپلئۆن بناپارت له باشووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا هه‌ڵكه‌وتووه و ئه‌مساڵ بۆ نۆیه‌مین ساڵی به‌رده‌وام، دوو رۆژ دوای رێوڕه‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان، له رۆژانی 26 تا 30 مای 2009تیایدا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له فیلمه‌كانی به‌شی هه‌فته‌ی رخنه‌گران نمایش كران.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" به ئاماده‌بوونی عه‌باس غه‌زالی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فیستیڤاڵی كان و هه‌روه‌ها شه‌هرام عه‌لیدی كاتژمێر 30/5 رۆژی 19ی مای به كاتی ئه‌ورووپا بۆ رۆژنامه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی دنیا نمایش كرا. عه‌باس غه‌زالی له رێوره‌سمی یه‌كه‌مین نمایشی فیلمه‌كه له فیستیڤاڵی كان به نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان په‌یامێكی ئارسته‌ی ئاماده‌بوان كرد و گوتی: "ئێمه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستانه‌وه په‌یامی ئاشتی و دۆستایه‌تی له نێوان ته‌واوی میلله‌ته‌كان به ئاوات ده‌خوازین و به ته‌واوی دنیای راده‌گه‌نین. ئێمه ته‌واوی هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه ببین به درگایه‌ك بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، هه‌ر بۆیه به‌ره‌و ئه‌ندێشه رۆیشتووین و ده‌ستمان داوه‌ته كاری فه‌رهه‌نگی تاكوو چه‌ك."
عه‌بباس غه‌زالی له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا كه شه‌هرام عه‌لیدی وه‌ریده‌گێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه؛ فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له هه‌رێمی كوردستانه‌وه خۆشی و ژیان و ئاشتی بۆ فیستیڤاڵی كان به دیاری هێناوه.

pna

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق