الصفحات

26‏/06‏/2009

تۆفیق ئه‌مانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له‌ فیستیڤاڵی پۆرتۆ به‌ده‌ستهێنا


كورته‌ فیلمه‌ "لێره‌ جاده‌كان بێ كۆتایین" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد تۆفیق ئه‌مانی، خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی به‌شی كێبڕكێی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پۆرتۆ" له‌ پورتوگاڵ به‌ده‌ستهێنا.
به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "لێره‌ جاده‌كان بێ كۆتایین" له‌ شاری سنه‌، كورته‌ فیلمه‌ چیرۆكی "اینجا جاده‌ها پایان ندارند" واته‌ "لێره‌ جاده‌كان بێ كۆتایین" This place the roads have not end له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی كورد تۆفیق ئه‌مانی خه‌ڵاتی باشترین كورته‌ فیلمی به‌شی كێبڕكێی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پۆرتۆ" Porto له‌ پورتوگاڵ به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ چه‌ندین به‌شی "باشترین كورته‌ فیلم"، "باشترین ده‌رهێنه‌ری"، "باشترین ڤێدیۆ كلیپ"، "باشترین ئه‌نیمه‌یشێن"، "باشترین ئه‌كته‌ر" و "باشترین سیناریۆ" له‌ رۆژانی 10 تا 14ی جوونی 2009 له‌ شاری پۆرتۆ له‌ وڵاتی پورتوگاڵ به‌ڕێوه‌چوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كورته‌ فیلمه‌ "لێره‌ جاده‌كان بێ كۆتایین" له‌م رۆژانه‌دا له‌ به‌شی كێبڕكێی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "فێست" Festله‌ پورتوگاڵ نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه‌ رۆژی 21ی جوونی 2009 له‌ شاری ئێسپینهۆ له‌ وڵاتی پورتوگاڵ ده‌ستی پێكردووه‌ و تاكوو رۆژی 28ی جوون به‌ نمایش كردنی 120 فیلم له‌ سینه‌ماكارانی لاوی سه‌رتاسه‌ری دنیا درێژه‌ی ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ سینه‌ماكاری كورد تۆفیق ئه‌مانی ساڵی 1981 له‌ شاری مه‌ریوان له‌دایكبووه‌. ساڵی 2002 ده‌ستی به‌ كاری سینه‌مایی كردووه‌ و تا ئێستا 4 كورته‌ فیلمی سازكردووه‌، كه‌ له‌ فیستیڤاڵه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات نمایش كراون و خه‌ڵاتیشیان به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌وانه‌: "گوڵی پاراو"، "نوای شوم یك قاب" واته‌ "ده‌نگی وه‌یشوومه‌ی قاپێك"، "بستر داغ یك روئیا" واته‌ "نوینی به‌تینی خه‌ونێك" و "لێره‌ شه‌قامه‌كان كۆتاییان نایه‌" و "اینجا جاده‌ها پایان ندارند" واته‌ "لێره‌ جاده‌كان بێ كۆتایین".

pna

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk