دوو كورته فیلم به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری كورد له به‌شی كێبڕكێی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌ربه‌خۆی "ئیرپێن" له شاری ئیرپێن له وڵاتی ئۆكرانیا خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له پێگه‌ی هه‌واڵی كورته فیلم له شاری تاران، كورته فیلمی "فرشته‌ها در خاك می میرند" واته "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی بابه‌ك ئه‌مینی خه‌ڵاتی دووه‌می به‌شی كێبڕكێی چیرۆكی و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "تاران 318" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی سۆران مه‌ردووخی، خه‌ڵاتی دووه‌می به‌شی كێبڕكێی ئه‌زموونی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌ربه‌خۆی "ئیرپێن" له شاری ئیرپێن له وڵاتی ئۆكرانیا خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا.
حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌ربه‌خۆی "ئیرپێن" له 4 به‌شی دیكۆمێنتی، ئه‌زموونی، ئه‌نیمه‌یشێن و چیرۆكی به به‌شداری كورته فیلمه‌كانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له رۆژانی 13 و 14ی جوونی 2009 له ئیرپێنی ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌چوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "فریشته‌كان له خاكدا ده‌مرن" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی بابه‌ك ئه‌مینی له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "فیكا" Fica به‌رازیل نمایش كرا، ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری 27 به‌رهه‌می سینه‌مایی له ده‌رهێنه‌ره‌كانی سه‌رتاسه‌ری دنیا له رۆژانی 16 تا 22ی جوونی 2009 له شاری ساوپاولۆ له وڵاتی به‌رازیل به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها كورته فیلمی "تاران 318" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد سۆران مه‌ردووخی له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه‌كانی 24مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای "ره‌ش" Black له شاری به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش كرا.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق