كورته فیلمه چیرۆكی "لێره جاده‌كان بێ كۆتایین" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد تۆفیق ئه‌مانی، له به‌شی كێبڕكێی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "فێست" له پورتوگاڵ نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی كورته فیلمی "لێره جاده‌كان بێ كۆتایین" له شاری سنه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 21ی جوون نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "فێست" Festله پورتوگاڵ به به‌شداری كورته فیلمه چیرۆكی "لێره جاده‌كان بێ كۆتایین" This place the roads have not end له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد تۆفیق ئه‌مانی ده‌ست پێده‌كات. ئه‌م فیستیڤاڵه له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا به نمایش كردن 120 فیلم له سینه‌ماكارانی گه‌نجی سه‌رتاسه‌ری دنیا له رۆژانی 21 تا 28ی جوونی 2009 له شاری ئێسپینهۆ له وڵاتی پورتوگاڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "فێست" تایبه‌ته به‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كه ته‌مه‌نیان ژێر 30 ساڵه و خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه به ناوی "قه‌ڵای نوقره‌یی" به باشترین فیلمی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌به‌خشرێت. هه‌روه‌ها جگه له‌م خه‌ڵاته، ته‌ندیس و دیپڵۆمای شانازی به باشترین كورته فیلمی دیكۆمێنتی، كارتۆنی، چیرۆكی، ئه‌زموونی، ڤیدیۆ كلیپ و هه‌روه‌ها باشترین فیلمی ئاكادیمیك پێشكه‌ش ده‌كرێت.
جێی ئاماژه پێدانه بێجگه له نمایش كردنی فیلمه‌كانی به‌شداربوو له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵ، "تام ئستێرن" وێنه‌گری فیلمه‌كانی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كلینت ئیستوود" و هه‌روه‌ها مۆنتێری كاندیدی ئۆسكار "ئالكس رۆدریگێز" وتاری پسپۆڕانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌ره‌تای ساڵی 2009 كورته فیلمه "لێره جاده‌كان بێ كۆتایین" له به‌شی نیلووفه‌ری زێڕینی كورتی فیلمی چیرۆكی چۆاره‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری فیلمی په‌روین ئیعتسامی نمایش كرا و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه ته‌ندیسی نیلووفه‌ری زێڕین، دیپڵۆمای شانازی به‌ده‌ستهێنا و هه‌روه‌ها له لایه‌ن "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای دیكۆمێنتی و ئه‌زموونی خه‌ڵاتی پاره به بڕی 2 میلیۆن تمه‌نی (2 هه‌زاردۆلار)ی پێبه‌خشرا.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق