كورته فیلمی دیكۆمێنتی "شتێك وه‌كوو چاوه‌كانم" له ده‌رهێنانی هۆشه‌نگ میرزایی، له فیستیڤاڵی فیلمی "ئیمۆشێن پیكچێر"ی یۆنان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی 7 هه‌زار یۆرۆیی كاندید كراوه.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی كورته فیلمی "شتێك وه‌كوو چاوه‌كانم" له شاری تاران، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "چیزی شبیه چشمهایم" واته "شتێك وه‌كوو چاوه‌كانم" له ده‌رهێنانی دیكۆمێنتسازی به ئه‌زموونی ئێرانی هۆشه‌نگ میرزایی و به رۆڵ بینینی قوتابی كه‌م ئه‌ندامی كوردی شاری سه‌قزی عه‌بدولواحید ئیسماعیل پوور، به بانگهێشتی سه‌رۆكی فیستیڤاڵ خاتوو ماریا هاتزیمیچاڵی و به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه سله به‌شی كێبڕكێی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیمۆشێن پیكچێر" له وڵاتی یۆنان نمایش ده‌كرێت و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵه‌وه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی 7 هه‌زار یۆرۆیی كاندید كراوه و یه‌كێك له شانسه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته دێته ئه‌ژماردن.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیمۆشێن پیكچێر" تایبه‌ته به فیلم گه‌لێك به ناوه‌رۆكی "كه‌م ئه‌ندامان" و "كه‌سانی كه‌م توانا" كه به یارمه‌تی ناوه‌ندی فیلمی كه‌نه‌دا و هه‌روه‌ها فیستیڤاڵی فیلمی "دراما"ی یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له هه‌ر به‌شێكی فیستیڤاڵدا خه‌ڵاتی 7 هه‌زار یۆرۆیی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌توو دابه‌شده‌كرێت و ئه‌و فیلمانه‌ی كه ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ستبێنن له به‌شێكی تایبه‌تدا به ناونیشانی " "ئیمۆشێن پیكچێر" واته "دیمه‌نی هه‌ستیار" له فیستیڤاڵی "دراما" نمایش ده‌كرێن.
سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیمۆشێن پیكچێر" واته "دیمه‌نی هه‌ستیار" به به‌شداری 30 فیلمی به‌رچاو له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا به ناوه‌رۆكی "كه‌م ئه‌ندامان" و "كه‌سانی كه‌م توانا"، له حه‌وت به‌شی جۆراوجۆردا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی 7 هه‌زار یۆرۆیی له رۆژانی 21 تا 24ی جوونی 2009 له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كورته فیلمی دیكۆمێنتی "شتێك وه‌كوو چاوه‌كانم" به رۆڵ بینینی قوتابی كه‌م ئه‌ندامی كورد عه‌بدولواحید ئیسماعیل پوور، پێشتر له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی "ئێكس ئه‌ند پێروانس" له وڵاتی فه‌ره‌نسا، خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی "هۆستۆن"، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵی فیلمی "كه‌م ئه‌ندامانی مۆسكۆ"ی DISABILITY له وڵاتی رووسیا، خه‌ڵاتی زێڕینی فیستیڤاڵی هۆستۆن له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی "تووس كۆرت" له فه‌ره‌نسا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی دیه‌مین خولی فیستیڤاڵی سینه‌مای پیرۆز و خه‌ڵاتی ته‌ندیسی "سیمین" له فیستیڤاڵی فیلمی روشد له تاران.

www.shinwar.tk
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق