کورته فیلمی کوردی ــ دانیمارکی (تاراوگه‌ی حه‌زه‌کان ) ڕۆژی شه‌ممه 6/6 له پایته‌ختی وڵاتی دانیمارک له یه‌کێک له سینامه‌کانی کۆپنهاگن نمایش ده‌کرێت ، ئه‌م فیلمه ژیان و نه‌هامه‌تییه‌کانی په‌ناهه‌نده بێ مۆڵه‌ته‌کانی کورد ده‌خاته ڕوو له وڵاتی دانیمارک ، که نووسه‌ر (ئالان په‌ری) سیناریۆکه‌ی بۆ نووسیه‌وه و (ئالان عه‌ونی) کاری وێنه‌گرتن و مۆنتاژ و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه ، ئه‌م کاره به به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی دانیمارکی و چه‌ند گه‌نجێکی کوردی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته به‌رهه‌م هێنراوه .(تاراوگه‌ی حه‌زه‌کان) وه‌ک له‌پێشه‌کی فیلمه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌م کورته فیلمه نمونه‌یه‌کی زیندووه و ژیانی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه ده‌خاته ڕوو که‌له که‌مپه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ چه‌ندین ساڵ بێ مۆڵه‌تی مانه‌وه ماونه‌ته‌وه‌و ئێستا دووچاری به زۆر ناردنه‌وه‌یانن ... ئه‌م کورته فیلمه هیچ چاره‌سه‌رێکی نییه بۆ کێشه‌که ، دیمه‌نی کۆتایی فیلمه‌که به‌ناردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌یه‌ک دوای چیرۆکێکی خۆشه‌ویستی کۆتایی دێت وئامانج له‌و فیلمه ئه‌وه‌یه که ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌ک کۆتایی فیلمه‌که به ڕاسته‌قینه ڕوو نه‌دات .
ئه‌م کورته فیلمه پێش نمایش‌کردنی ده‌نگۆی باشی لێکه‌وتۆته‌وه له نێو میدیاکانی وڵاتی دانیمارک و له زۆر ڕۆژنامه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان باسی لێوه‌ده‌که‌ن.
تاراوگه‌ی حه‌زه‌کان نووسین و سیناریۆ : ئالان په‌ریوێنه‌گرتن و مۆنتاژ و ده‌رهێنان : ئالان عه‌ونیبه به‌شداری چه‌ند ئه‌کته‌رێکی گه‌نجی کورد له دانیمارک ته‌واوی خه‌رجی و تێچونی ئه‌م فیلمه له‌سه‌ر ئه‌رکی هه‌ردوو خاوه‌ن بیرۆکه‌که‌ن ئالان په‌ری و ئالان عه‌ونی
chrakhan
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق