لە ئەڵمانیا فیلمێك كەباسی دوو قوربانی شەڕی عێراق دەكات خەڵاتكرا. كورتە فیلمی (شۆرش و شیرین) ئەمساڵ خەڵاتی گەنجان و خەڵاتی میدیای ئەوروپا بۆ گونجاندن CÎVÎSی وەرگرت. سیناریۆی ئەو فیلمە لەلایەن سەركال كوس نووسراوەو، كاسرین گەبی كاری دەرهێنانی فیلمەكەی كردووە.(شۆرش و شیرین) باسی چیرۆكی دوو منداڵی كوردی باشووری كوردستان دەكات، كە لە كاتی شەڕی عێراق دا، دایك و باوكی خۆیان لەدەستدا و بە سەختی بریندار دەبن. لەبەر ئەوە باپیرێكیان لە ساڵی 2003دا ئەوانی بۆ چارەسەركردن ناردنە ئەڵمانیا. شۆرش و شیرین چوار ساڵ لە هامبۆرگ لەماڵی ئافرەتێكی ئەڵمان دەژین. شۆرش هیچ دڵخۆش نییە كە ماوەی مانەوەی ساڵ بە ساڵ درێژدەكرێتەوە، ئەو حەزی لە ژیانی ئەڵمانیا نییە و دەیەوێ زوو بگەڕێتەوە كوردستان . ئەو بە خوشكەكەی دەڵێ " باپیری ئێمە، ئێمەی بۆ ئەوە نەناردووەتە ئێرە تاوەكو ببینە ئەڵمان". بەڵام شیرین حەز لە ژیانی هامبۆرگ دەكات و دەیەوێ لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە. دۆخەكەیان سەخت دەبێ، تاوەكو رۆژێك باپیریان دەگاتە ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی نەوەكانی بباتەوە. ئەو خەنجەری بنەماڵەكەیان دەداتە شۆرش و بۆ شیرینیش شتێكی هێناوە، دەسماڵی دایكی . شیرین دەسماڵەكە لەسەر سەری دێنێتە خوارەوەو دەڵێ " من نامەوێ وەك دایكم لە گوند تێكبچم، ئێوە ئەوتان نەناردە قوتابخانە". ئەو زۆر توڕەدەبێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا، جانتای خۆی دێنێت و لەگەڵ باپیر و براكەی رووەو گەراجی پاسەكان دەچن بۆ گەڕانەوە، بەڵام لەوێ رووداوی سەرنج راكێش روودەدەن. خوێندكارانی قوتابخانەی هامبەر میدیا، ئەمساڵ ئەو چیرۆكەیان كردە فیلم و تائێستا ژمارەیەك خەڵاتیان پێ وەرگرتووە. بەهای دارایی خەڵاتی CÎVÎS ر 2500یۆرۆیە.رووداو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق