ئه‌مڕۆ سێ كورته فیلمی (فه‌رشی داری) كه عه‌بدولره‌حمان میرانی ده‌رهێناوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و ئێرانه‌وه بودجه‌كه‌ی بۆ دیاری كراوه و له وڵاتی ئێران و هه‌رێمی كوردستان دیمه‌نه‌كانی هه‌ڵگیراون، به‌شداری فیستڤاڵی كورته‌فیلم له تۆرتنۆی ئیتالیادا ده‌كات، هه‌روه‌ها فیلمی (گرێ) و (سنوور) كه ده‌رهێنه‌ره‌كانیان (جه‌واد وه‌ته‌نی) و (ستار چه‌مه‌ن گولن) له‌و فیستڤاڵه به‌شدارن.له‌و فیستڤاڵه‌دا 220 فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان نیشان ده‌درێن. ناوه‌رۆكی فیلمی "فه‌رشی داری" په‌یوه‌ندی به كوردستانه و ئازاره‌كانی كورده‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها كورته فیلمی "سنوور"یش باس له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد ده‌كات كه له سه‌رسنوور ده‌ژین.روودانێت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق