الصفحات

01‏/05‏/2009

بەهمەن قوبادی بۆی نالوێت لە فیستڤاڵێكی فیلم لە توركیا ئامادە بێت

ئەستەنبوڵ 1 ئایار/مایۆ (ئاكانیوز) – دوێنێ پێنجشەمە لە ئەستەنبوڵ و چەند شارێكی تری توركیا چوارەمین فیستیڤاڵی فیلمی جیهانیی كرێكاران دەستی پێ كرد و دەرهێنەری ناسراوی كورد بەهمەن قوبادیش وەك میوانی شانازی بانگهێشت كراوە، بەڵام ناتوانێت ئامادە بێت. فیلمەكانی فیستیڤاڵ تەنیا لە هۆڵەكانی سینەما نا، بگرە لە كۆڵان و شوێنی كار و بارەگای سەندیكاكانی كرێكارانیش پێشان دەدرێن و سەیركردنیش بەخۆڕایییە. فیلمی "ئەوە دنیای ئازاد"ی دەرهێنەری بەریتانی كەن لۆچ، "ساتێك بۆ مەستی ئەسپەكان"ی دەرهێنەری كورد بەهمەن قوبادی و چەند فیلمێكی تری بەشدار لە وڵاتانی جیهانەوە نمایش دەكرێن. دەرهێنەری كورد بەهمەن قوبادی وەك میوانی شانازی بۆ خوولی ئەمساڵی فیستیڤاڵی فیلمی جیهانیی كرێكاران بانگهێشت كرابوو، بەڵام زانرا لەبەر زیندانیكردنی ڕۆكسانا سابیریی دەزگیرانی لە ئێران، بۆی نەلواوە گەشتی ئەستەنبوڵ بكات. (ئاكانیوز)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk