الصفحات

02‏/05‏/2009

دوو كورتە فیلمی كەركووك لە فێستڤاڵێكی چیندا بەشداری دەكەن

كەركووك یەكی ئایار/مایۆ (ئاكانیوز)- دوابەدوای پێشاندانی 6 كورتە فیلم لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كەركووك، هەردوو كورتە فیلمی "منداڵی" لە دەرهێنانی سەردار زەنگنە و "منداڵێكی بی دواڕۆژ" لە دەرهێنانی بەڵێن عەبدولعەزیز كە ساڵی پار لە فێستڤاڵی چوارەمی پەیمانگەكەدا پێشان دران و تایبەت بوون بەمنداڵ، لە لایەن خانەی ڕۆشنبیریی كەركووكی سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراقەوە بانگهێشتن كران بۆ بەشداریكردن لە فێستڤاڵێك كە لە چین لە مانگی ئاب/ئۆگستسی ئەم ساڵدا ساز دەدرێت.سەردار زەنگنە دەرهێنەری كورتە فیلمی "منداڵی" بە(ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "دوێنی پێنجشەمە ئەو دوو كورتە فیلمە لەلایەن خانەی ڕۆشنبیریی كەركووكەوە وەرگیران و بڕیاریشە ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو لە هۆڵی چالاكیی قوتابخانەكانی كەركووكدا پێشان بدرێن و پاشان ڕەوانەی بەغدا دەكرێن، ئەگەر لە لایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنی فیلمەكان لە بەغداوە فێڵ لە كەركووك نەكرێت، هەردوو كورتە فیلمەكە ڕۆڵیان لە فێستڤاڵەكەدا دەبێت و نوێنەرایەتیی كەركووك دەكەن".
(ئاكانیوز)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk