فیلمه‌كانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له به‌رنامه‌ی هه‌فته‌ی سینه‌مای "به‌همه‌ن قوبادی" له زانكۆی شه‌هید چه‌مران له شاری ئه‌هواز نمایش كرا.به پێی راپۆرتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، به‌رنامه‌ی هه‌فته‌ی سینه‌مای "به‌همه‌ن قوبادی" له لایه‌ن بنكه‌ی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی كاروباری فه‌رهه‌نگی زانكۆی شه‌هید چه‌مران له شاری ئه‌هواز به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا فیلمه سینه‌ماییه‌كانی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی نمایش كران.
به‌رنامه‌ی هه‌فته‌ی سینه‌مای "به‌همه‌ن قوبادی" به نمایش كردنی فیلمه‌كانی "نیوه مانگ" (2006) له كاتژمێر 12 تا 2ی نیوه‌ڕۆ، "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" (2004) له كاتژمێر 2 تا 4ی عه‌سر و "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" (1999)، له كاتژمێر 4 تا 6ی ئێواره له هۆڵی ئامفی شانۆیی كۆلێژی دامپزشكی زانكۆی شه‌هید چه‌مران له شاری ئه‌هواز له پارێزگای خووزستان به‌ڕێوه‌چوو.
نمایشی فیلمه‌كانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" له فیستیڤاڵ و ناوه‌نده‌كانی هونه‌ری و مۆزه‌خانه و گه‌له‌ری و زانكۆكان و راگه‌یاندنه‌كانی دنیا به‌رده‌وامه و ساڵی پار فیلمه سینه‌ماییه‌كانی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" و "نیوه‌مانگ" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی له گه‌ڵ كورته فیلمێكی دیكۆمێنتی سه‌باره‌ت به به‌همه‌ن قوبادی كه بریتییه له چه‌ند به‌شێك له پشت سه‌حنه‌ی كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن و نیوه‌مانگ له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی Worldlink ئه‌مه‌ریكا نمایش كرا.
جێگای ئاماژه پێدانه له‌و رووه‌وه كه ته‌واوی ره‌خنه‌كانی فیلمی نیوه‌مانگ تا ئه‌م كاته له ستایشی ئه‌م فیلمه‌دا بوونه ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی http://www.rottentomatoes.com/ به فیلمی نیوه‌مانگ له سه‌د خاڵ، خاڵی ته‌واوی پێداوه.
فیلمی سینه‌مایی "لاك پشتها هم پرواز می كنند" واته "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له نووسین و دیزاین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری سینه‌مای كوردستان و جیهان به‌همه‌ن قوبادی به وه‌رگرتنی 43 خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی له فیستیڤاڵه‌جۆراوجۆره‌كانی جیهان یه‌كێكه له پڕشانازیترین فیلمه‌كانی مێژووی سینه‌مای وڵاتیئێران.
فیلمی "کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن" تا ئێستا له 80 فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی به‌شداری كردووه، فیلمێكی ره‌نگی 35 میلی مه‌ترییه، ماوه‌كه‌ی 98 خوله‌كه و ساڵی 2004 له نزیك شاری ئاكرێ له هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی گیراوه. ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئێران و هه‌رێمی كوردستان و نه‌مسایه و باسی ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات له كاتی ده‌ستپێكی پرِۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق و به‌سه‌رهاتی هیواو خۆشه‌ویستی منداڵانی كوردستان وه‌كوو قوربانیانی سه‌ره‌كی ئه‌م جه‌نگه ده‌گێڕێته‌وه و باسی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگ له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌كات.
له‌م فیلمه‌دا سۆران ئیبراهیم، هێرش فه‌یسه‌ڵ ره‌حمان، ئاواز له‌تیف، عه‌بدولره‌حمان كه‌ریم، سه‌دام حوسێن فه‌یسه‌ڵ و ئاجیل زێباری رۆڵ ده‌بینن.
فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فرن" سێیه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی یه‌كێك بوو له سه‌ركه‌وتووترین فیلمه‌كانی ئێران له فیستیڤاڵه بیانییه‌كاندا و ئه‌م فیلمه توانی خه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی فیستیڤالی سه‌ن سێباستیان له وڵاتی ئیسپانیا به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فرن" بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌م فیلمه به نوێنه‌رایه‌تی سینه‌مای ئێران بۆ به‌شداری كردن له رێوڕه‌سمی ئۆسكاری ساڵی 2004 بنێردرێت.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق