الصفحات

04‏/05‏/2009

فیلمه‌كانی كوردستان له‌ فیستیڤاڵێكی به‌ریتانیا نمایش كران

كورته‌ فیلمه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری كورد، له‌ به‌شی كێبڕكێی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی "كۆتایی ئیسكله‌" له‌ وڵاتی به‌ریتانیا نمایش كران.
به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له‌ شاری تاران، 3 كورته‌ فیلم به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكاری سنه‌یی له‌ به‌شی كێبڕكێی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی "كۆتایی ئیسكله‌" The End of The Pier له‌ وڵاتی به‌ریتانیا نمایش كران. ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ رۆژانی 25ی ئه‌پریل تا 2ی مای 2009 به‌ نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك كورته‌ فیلم له‌ سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا و هه‌روه‌ها هه‌ندێك فیلمی بڵندی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد كه‌ له‌ به‌شی كێبڕكێی كورته‌ فیلمه‌كانی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی "كۆتایی ئیسكله‌" The End of The Pier له‌ وڵاتی به‌ریتانیا نمایش كران، بریتی بوون له‌: كورته‌ فیلمی "یك روز پر درد" واته‌ "رۆژێكی پڕ زام" له‌ ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً، كورته‌ فیلمی "تاران 318" له‌ ده‌رهێنانی سۆران مه‌ردووخی و كورته‌ فیلمی چیرۆكی "پسر زیبای من پادشاه‌ می شود" واته‌ "كوڕه‌ جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته‌ پادشا" My Beautifull Son Will Be The King له‌ ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی.
شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی "كۆتایی ئیسكله‌" له‌ چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری كێبڕكێدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌وانه‌: "فیلمه‌ دیكۆمێنتییه‌كان"، "كورته‌ فیلمه‌كان"، "فیلمی ئه‌زموونی"، "فیلمی كارتۆنی"، "كورته‌ فیلمی ئه‌ورووپی"، "سیناریۆ"، "دیزاینی سه‌حنه‌"، "دیزاینی ده‌نگ"، "فیلمی كۆمیك"، "باشترین ڤیدیۆ كلیپ"، "باشترین ئه‌كته‌ری پیاو"، "باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت" و "فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی بینه‌ران".
pna

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk