سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی كه‌می له‌بواری سینه‌مادا هه‌یه، ره‌هێڵ عه‌بدولڕه‌حمان، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئوستراڵی به‌نێوبانگ ده‌یڤد فیڵده‌وه رۆڵی سه‌ره‌كی پێ به‌خشراوه له تازه‌ترین فیلمیدا به‌نێوی (The Combination - تێكه‌ڵه(،كه له 26/2/2009 له سینه‌ماكانى ئوسترالیا نیشانده‌درێت.هه‌روه‌كو ئه‌ندامانی دیكه‌ی نێو ستافی ئه‌و فیلمه، ده‌ست نیشانكردنی ره‌هێڵ به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌وه بووه كه به‌منداڵی بینیویه‌تی و وه‌كو په‌نابه‌ریش له ئوسترالیا ژیانی بردووه‌ته سه‌ر.ره‌هێڵ كه ته‌مه‌نى 15 ساڵه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، له‌وه‌وپێش به‌شداری له چه‌ند كورته فیلمێك كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێ به‌شداریكردنی له‌و فیلمه، هه‌تا ئێستا گه‌وره‌ترین كاریه‌تی. له‌مباریه‌وه ره‌هێڵ گوتی "هه‌رگیز ئه‌زموونی به‌شداریكردنی ئه‌م فیلمه‌م بیرناچێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ده‌یڤد فیڵد ده‌رهێنه‌ریه‌تی، كه یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره به‌نێوبانگه‌كانی ئوسترالیا".له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ره‌هێڵ ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ده‌ڵێ " ئه‌و فێریكردم چۆن رۆڵه‌كه‌م ببینم و ئازادییه‌كی دامێ كه هه‌رگیز نه‌مبینیبوو، ده‌یڤد وای لێكردم كه بڕوا به توانای خۆم بكه‌م و سه‌ركه‌وتووانه رۆڵه‌كه‌م ببینم".فیلمه‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌ری ئوسترالی جۆرج باشا، نووسراوه و باس له بنه‌ماڵه‌یه‌كی لوبنانی ده‌كات كه دێنه ئوسترالیا و له گوندێكی ئه‌و وڵاته ده‌ژین.ده‌رباره‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و رۆڵه‌ش، ره‌هێڵ گوتی" ده‌مزانی ده‌توانم ببمه ئه‌كته‌ر و له‌شولارم شیاوه بۆ ئه‌كته‌ری، به‌ڵام كاتێك رۆڵه‌كه‌یان بۆ ده‌ستنیشان كردم، خه‌ریكبوو له خۆشی‌دا بفڕ‌م. فیلمی (تێكه‌ڵه) باس له‌و كێشانه ده‌كات كه خانه‌واده‌ی په‌نابه‌ران له ئوستراڵیا دووچاری ده‌بن".له باره‌ی ژیانی خۆشیه‌وه، ره‌هێڵ گوتی " دایك و باوكم كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤیان له‌سه‌ر ژیانم هه‌بووه و به‌رده‌وام پاڵپشتیان كردووم و هانیان داوم كه له قوتابخانه دوورنه‌كه‌ومه‌وه و له ژیانی سه‌ر شه‌قام به‌دوور بم، به‌ڵام تا ئێستا بڕوا ناكه‌م كه ژیانم به‌م شێوه‌یه گۆڕاوه و خه‌ڵك ده‌یه‌وێت چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ بكه‌ن".له رۆژنامه‌ی Sydney Herald sun-ی ئوستراڵییه‌وه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق