عه‌بدولره‌زاق مورته‌زا نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری یه‌كه‌مین فیلمی سینه‌مایی له‌ته‌له‌عفه‌ر رایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجار له ته‌له‌عفه‌ر فیلمێك به‌ناوی ( ئاره‌زوو) دروستكرا، ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات كه چۆن مرۆڤ رازی بێت به بژێوی رۆژانه‌ی خۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره و سامان ده‌ست بۆ كاری ناڕه‌وا نه‌بات.عه‌بدولره‌زاق ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه توانایی داراییان سنووردار بووه، به‌ڵام توانراوه فیلمه‌كه بگاته به‌رهه‌م، ئه‌وه یه‌كه‌مین فیلمه له‌و شاره‌دا به‌رهه‌م بێت. فیلمه‌كه كاتژمێرێك له‌شاری ته‌له‌عفه‌ر وێنه‌ی گیراوه، ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی رۆڵیان تێدا بینیوه بریتین له (مه‌حمه‌د عه‌لوش، محه‌مه‌د جه‌لعوت و غالب ستو)، بودجه‌ی فیلمه‌كه له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆیی ته‌له‌عفه‌ره‌وه بووه.ته‌له‌ڤزیۆنی ته‌له‌عفه‌ر نزیك به‌ساڵێك ده‌بێت له‌شاری ته‌له‌عفه‌ر به‌رنامه‌كانی به دوو زمانی عه‌ره‌بی و توركمانی بڵاوده‌كاته‌وه.رووداونێت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق