الصفحات

01‏/05‏/2009

ئەو ژنە ئەكتەرە كوردە بەنێوبانگانەی كورد نایانناسێت

تائێستا چەندین ژنی كورد لە سینەمای ئێران دا كاریان كردووە ونێوبانگێكی زۆریان هەیە، بەڵام تائێستا زۆربەی خەڵكی نازانن ئەوان كوردن . پێنج لەو ژنە ئەكتەرانە بریتین لە: سورەیا بەهەشتی، مەهناز ئەفزەلی، فەخری خورۆش، مریەم بوبانی، مەهوش ئەفشار پەنا.
فەخری خورۆشفەخری ئەسودی كە ناسراوە بە (فەخری خورۆش) لەساڵی 1929 لەشاری كرماشان لەدایكبووە و، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەیەو خاوەن كاری زۆرە لەسینەماو شانۆ دا. ناوبراو لەسەردەمی شاهەنشاهی ئێران بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی كردووەو، یەكێك لە ئەكتەرە دیارەكانی سەردەمەكەی بوو. ئەو یەكەم ئەكتەری ژن بوو رۆڵی سەرەكی فیلمەكانی بەباشی گێڕاوە و بەشداری زۆرترین فیلمی سینەمایی كردووە لەسەردەمی شای ئێراندا. خورۆش تائێستا بەشداری لە 38 فیلمی سینەمایی كردووە كە 12 فیلمی لەسەردەمی شاو 26 فیلمیشی لەسەردەمی كۆماری ئیسلامیدا بەرهەمهاتوون. فەخری خورۆش، ئێستا خەریكی رۆل گێڕانە لەچەند فیلمێكی سینەمایی كە لەنێوڕاستی ساڵی 2009 بڵاودەكرێنەوە.بە نێوبانگترین ئەو فیلمانەی فەخری بەشداری تێدا كردوون، بریتین لە (تاراج – 1984)، (دادا- 1982)، (سوتەدلان- 1977) و (بهلول – 1957) . هەندێ لە سینەماكارانی، سەردەمی كۆماری ئیسلامی پێیانوایە بەهۆی ئەوەی لەسەردەمی شادا، فەخری خورۆش لەچەند فیلمێكدا رۆڵێكی ورووژێنەری گێڕاوە، نەدەبوایە كۆماری ئیسلامی رێگەی پێبدات بەشداری فیلمە سینەماییەكان بكات، بەڵام ئەو لەلایەن وەزارەتی ئیرشاد و فەرهەنگی ئیسلامی ئێران رێگەی پێدراوەو تائێستاش بەردەوامە.
رووداونێت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk