الصفحات

01‏/05‏/2009

هونەر سەلیم فیلمێك لەپاریس دروستدەكات

دەرهێنەری سینەمایی هونەر سەلیم، لە لێدوانێكدا لە پاریس بە (رووداو)ی راگەیاند كە گرێبەستی لەگەڵ چەند تەلەڤزیۆن و كۆمپانیایەكی فەرەنسی مۆركردووە بۆ دروستكردنی فیلمێكی فەرەنسی- كوردی، كەبە هەردوو زمان دەبێ . هەروەها روونیكردەوە كە " وەك هەموو فیلمەكانم، سیناریۆی ئەو فیلمەشم بەخۆم ئامادەكردووە و فیلمێكی كۆمەڵایەتی كۆمیدی- دراماتیكە و ئێستا خەریكی ئامادەكردنی ئەو هونەرمەندە فەرەنسیانەم كەلە پال هونەرمەندانی كورددا بەشداری ئەو فیلمە دەكەن". هونەر سەلیم ئەویشی گوت كە فیلمەكە "بەگشتی لە پاریس وێنەدەگیرێ و لەوانەیە هەندێ لە گرتەكانیشی لە كوردستان وێنە بگرین".
رووداونێت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

شــــــــینوار كه‌مــــــــال


www.sh-k.tk

www.sh-k.tk