كورته فلمێكی كوردی ده‌رهێنه‌ر عه‌بدولرِه‌حمان میرانی له به‌شی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی "هامبۆرگ" له ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كورته فیلمی "فرش چوب" واته "مافووره‌ی دار" The wooden Carpet له نووسینی هایده وه‌یسی و له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كامیارانی عه‌بدولرِه‌حمان میرانی له به‌شی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی "هامبۆرگ" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت. ئه‌م فیستیڤاڵه له رێوڕه‌سمێكی به شكۆدا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه‌دا له رۆژانی 2 تا 8ی جوونی 2009 له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "هامبۆرگ" به نمایش كردنی 400 فیلم له سینه‌ماكارانی 40 وڵاتی دنیا له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه: "كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی"، "ته‌ركیز له‌سه‌ر سینه‌مای رۆمانیا"، "كێبڕكێی ئه‌ڵمانیا"، "فیلم گه‌لی بێ پاره"، "نمایش كردنی تایبه‌تی باشترین فیلمه‌كانی 25 خولی پێشووی فیستیڤاڵ" و "سێ خوله‌ك به خێرایی".
جێی ئاماژه پێدانه كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" ماوه‌كه‌ی 20 خوله‌كه و ساڵی 2008 له گوندێگی سنووری كوردستانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن عه‌بدولره‌حمان میرانی وێنه گیراوه، ئه‌م كورته فیلمه چیرۆكی دانیشتوانی گوندێك ده‌گێڕێته‌وه كه داره‌كانی پرده‌كه‌یان خراپ بووه و به زه‌حمه‌ت له شوێنی دوور داری بۆ دێنن و سه‌ر له نوێ نوێژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه.جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "مافووره‌ی دار" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی كێبڕكێی 24مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ره‌ش" Black له شاری به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش كرا. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 7 تا 10ی مای 2009 به نمایش كردنی 60 كورته فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا به‌ڕێوه‌چوو.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق