كورته فیلمی "رۆژێكی پڕ ئێش" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً، له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ڤینیسیا" له وڵاتی نه‌مسا نمایش كرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری تاران، كورته فیلمی "یك روز پر درد" واته "رۆژێكی پڕ ئێش" One Day Full of Pain له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً، به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ڤینیسیا" Vinaas له وڵاتی نه‌مسا نمایش كرا. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 14 تا 20ی مه‌ی 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك كورته فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه پێدانه فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "ڤینیسیا" Vinaas له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا به‌ڕێوه‌چوو، له‌وانه: "به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی"، "چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه‌كانی نه‌مسا"، "به‌شی تایبه‌ت"، "به‌شی به‌رنامه‌ی میوانان" و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی دیكه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "رۆژێكی پڕ ئێش" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی كێبڕكێی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "كۆتایی ئیسكله" The End of The Pier له وڵاتی به‌ریتانیا نمایش كرا. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 25ی ئه‌پریل تا 2ی مای 2009 به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری دنیا و هه‌روه‌ها هه‌ندێك فیلمی بڵندی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌چوو.
هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له كورته فیلمی "رۆژێكی پڕ ئێش" بریتین له: نووسه‌ری سیناریۆ: سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً.ده‌رهێنه‌ر: سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً.وێنه‌گر: جه‌بار ساڵحی.مونتاژ: ڤیدا ساڵحی.ئه‌كته‌ر: فه‌رجوڵڵا ساعیدپه‌ناه.به‌رهه‌مهێنه‌ر: سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً.ماوه: 20 خوله‌ك.ساڵی به‌رهه‌مهێنان: 2008.

pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق