رۆكسانا سابری به هه‌وڵی بێوچانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی و پارێزه‌ری كورد ساڵح نیكبه‌خت، به پێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی لقی 14ی پارێزگای تاران، له زیندان ئازاد كرا.به پێی راپۆڕتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، رۆژنامه‌نووسی ئێرانی ـ ئه‌مه‌ریكی رۆكسانا سابری به هه‌وڵی بێوچانی سینه‌ماكاری به‌توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی و پارێزه‌ری ناوداری كورد ساڵح نیكبه‌خت به پێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی لقی 14ی دادگای پارێزگای تاران، كاتژمێر 50/5ی ئێوارێ دوێنێ دووشه‌ممه به كاتی تاران له زیندان ئازاد كرا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی ئێرانی ـ ئه‌مه‌ریكی رۆكسانا سابری له لقی 14ی دادگای پارێزگای تاران به پارێزه‌ری ساڵح نیكبه‌خت به‌ڕێوه‌چوو، دوێنێ به بڕیاری ئه‌م دادگایه رۆكسانا سابری له زیندان ئازاد كرا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌همه‌ن قوبادی سینه‌ماكاری ناوداری كورد و ده‌زگیرانی رۆكسانا سابری، پێشتر له نامه‌یه‌كدا به ناوی "بۆ رۆكسانا سابری، كچێكی ئێرانی به ناسنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی" داوای له گه‌وره به‌رپرسانی ئێران كردبوو ئه‌م رۆژنامه‌نووسه به په‌له ئازاد بكرێت.
به‌همه‌ن قوبادی له 10 رۆژی رابردوودا بۆ ئازاد كردنی رۆكسانا ته‌واوی هه‌وڵ و تواناكانی خستبۆگڕ، سه‌ره‌تا به بانگهێشت كردنی پارێزه‌ری به‌توانای كورد ساڵح نیكبه‌خت بۆ سه‌ر دۆسییه‌كه توانی هه‌نگاوێكی باش له‌م رێگایه‌دا هه‌ڵنێت و له ئاكامدا ئه‌و هه‌وڵه بێوچانانه‌ی به‌همه‌ن قوبادی كه له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامیدا توانی رۆكسانا له زیندان رزگار بكات.
به‌همه‌ن قوبادی پێش ئه‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رۆكسانا سابری له لقی 14ی دادگای پارێزگای تاران به‌ڕێوه‌بچێت له هه‌نگاوێكی جدیدا داوای له به‌رپرسانی دادگای ئێران كردبوو كه رۆكسانا به شێوه‌یه‌كی عادیلانه دادگایی بكرێت و ئه‌و مۆڵه‌ته به رۆكسانا و پارێزه‌ره‌كانی بدرێت كه به ماوه‌یه‌كی زۆر و به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو داكۆكی له خۆیان بكه‌ن و هه‌ر خاڵێكی كۆر له دۆسییه‌كه‌دا هه‌بێت به جوانی روونبكرێته‌وه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و قسانه‌ی به‌همه‌ن قوبادی، دادگای پێداچوونه‌وه به ماوه‌ی 2 كاتژمێربه پارێزه‌ری كورد ساڵح نیكبه‌خت مۆڵه‌تی دا كه له خۆیان له رۆكسانا سابری بكات، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی پسپۆڕانه‌و شاره‌زایانه له رۆكسانا داكۆكی كرد و ده‌ریخست ئێران و ئه‌مه‌ریكا دوو وڵاتی دوژمنی یه‌كتری نین و ئێستا به‌یه‌كه‌وه له حاڵی شه‌ڕدانین. نیكبه‌خت له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به وته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چه‌ندین دۆسییه‌ی دیكه كردبوو كه له "دیوان عالی كشور" واته "دیوانی دادوه‌ری باڵای وڵاتی ئێران" ئه‌و پارێزه‌ریان بووه و ئێران و ئه‌مه‌ریكا دوو وڵاتی دوژمنی یه‌كتری نین.
هه‌ر به پێی ئه‌م داكۆكیانه‌ی ساڵح نیكبه‌خت و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له دادگا سه‌باره‌ت به دۆسییه‌كه خستییه روو، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی لقی 14ی دادگای پارێزگای تاران بڕیاری بێگوناهی له‌م دۆسییه‌دا و به پێی دۆسییه‌یه‌كی دیكه، چونكه رۆكسانا سابری چه‌ندین به‌ڵگه‌ی مه‌حره‌مانه‌ی له خۆی راگرتبوو، دادگا به پێی ماده‌یه‌كی دیكه له یاسای تاوانه‌كانی ئیسلامی ئه‌وی به دوو ساڵ زیندانی به شێوه‌ی هه‌ڵواسراو تاكوو 5 ساڵ دادگایی كرد.
جێی ئاماژه پێدانه دوای ئازاد كردنی رۆكسانا سابری له زیندان به‌همه‌ن قوبادی به‌نیازه ئه‌و بۆ به‌شداری له 62مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان له وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت تاكوو له‌و فیستیڤاڵه گرینگه‌ی هونه‌ری سینه‌مادا به‌شداربن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه رۆكسانا سابری له‌گه‌ڵ به‌همه‌ن قوبادی و حوسێن مورته‌زا ئابكنار به هاوبه‌شی یه‌كتری سیناریۆی فیلمی تازه‌ی به‌همه‌ن قوبادییان به ناوی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره...!" واته "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه ...!" Nobody knows about Persian cats… نووسیوه.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق