فیلمه بڵنده‌كانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كار" له وڵاتی توركیا نمایش كران.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له كۆمپانیای "مژ فیلم" له تاران، 4 فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ری به‌توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی به ناوه‌كانی "كاتێك بۆ مه‌سیتی ئه‌سپه‌كان"، "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكم"، "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" و "نیوه مانگ" له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم و به‌رهه‌مه ڤیدیۆییه‌كانی "كار" 3rd International Labor Film and Video له شاری ئه‌ستانبۆل له وڵاتی توركیا نمایش كران و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
به‌همه‌ن قوبادی به هۆی گرفته‌كانی ده‌رهێنانی فیلمه تازه‌كه‌ی نه‌یتوانی كه له‌م فیستیڤاڵه‌دا ئاماده‌بێت، به‌ڵام له به‌رنامه‌یه‌كی تۆماركراوی ڤیدیۆییدا په‌یامی دۆستایه‌تی خۆی بۆ فیستیڤاڵه‌كه نارد.
له رۆژانی رابردوودا رۆژنامه‌كانی توركیا به‌جوانی و پۆزتیڤیه‌وه له‌سه‌ر فیلمه‌كانی به‌همه‌ن قوبادییان نووسیووه كه فیلمه‌كانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كه له ژیان، سه‌ختی و گرفته‌كانی كرێكاران.
جێی ئاماژه پێدانه رۆژی یه‌كشه‌مه 10ی مای له رێوره‌سمی كۆتاییدا، به‌رپرسی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم و به‌رهه‌مه ڤیدیۆییه‌كانی "كار"ی توركیا، له‌وحه‌ی پێزانینی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی پێشكه‌ش به به‌همه‌ن قوبادی كرد.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم و به‌رهه‌مه ڤیدیۆییه‌كانی "كار"ی ئه‌ستانبۆل به شێوه‌ی ناكێبڕكێیه و ساڵی 2006 به مه‌به‌ستی نیشاندانی ژیان، قه‌یرانه‌كانی كرێكاران، بێكاره‌كان، خوێندكاران، وه‌رزێڕان و ئافره‌تان و هه‌روه‌ها گرفته‌كانی خه‌ڵكانی نه‌وه‌ی كرێكار له سه‌رتاسه‌ری جیهان دامه‌زراوه.
سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم و به‌رهه‌مه ڤیدیۆییه‌كانی "كار" له رۆژانی 1 تا 10ی مای 2009 رێكه‌وتی 11 تا 20 گوڵانی 1388ی هه‌تاوی له شاری ئه‌ستانبۆل له وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.
pna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق