هه‌واڵی وه‌رگرتنی سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی له فه‌ره‌نسا له لایه‌ن سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام عه‌لیدی به فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له زۆربه‌ی رۆژنامه و ئاژانسه گرینگه‌كانی وڵاتی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ره‌نگی داوه‌ته‌وه.به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، هه‌واڵی وه‌رگرتنی سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌شی كێبڕكێی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی له وڵاتی فه‌ره‌نسا له لایه‌ن سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام عه‌لیدی به فیلمی سینه‌مایی "زمزمه با باد" واته "سرته له گه‌ڵ با" "Whisper With the Wind" له زۆربه‌ی رۆژنامه و ئاژانسه گرینگه‌كانی ده‌نگووباسی وڵاتی ئێران و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ره‌نگی داوه‌ته‌وه، له‌وانه: رۆژنامه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3 خرداد 1388 رێكه‌وتی 24ی مای 2009؛ "بانی فیلم"، "اعتماد ملی"، "افرینش"، "زمان"، "همشهری"، "ایران"، "حیات ن‌و"، "وتن امروز"، "امتیاز"، "فرهنگ اشتی"، "كلمه سبز"، "خراسان"، "فرهیختگان"، "تهران تایمز Tehran Times" ـ به ئینگلیزی، "ایران دیلی Iran Daily" ـ به ئینگلیزی و هه‌روه‌ها چه‌ندین رۆژنامه‌ی گرینگی دیكه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵی وه‌رگرتنی سێ خه‌ڵاتی "روانینی گه‌نج له لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ورووپا"، "خه‌ڵاتی كه‌ناڵی 5 ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ره‌نسا" و هه‌روه‌ها "نمایش كردنی فیلمه‌كه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی فه‌ره‌نسا ACID/CCAS" له لایه‌ن شه‌هرام عه‌لیدی له به‌شی كێبڕكێی 48مین خولی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له چه‌ندین ئاژانسی ده‌نگووباسی گرینگی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ره‌نگی داوه‌ته‌وه، له‌وانه: ئیسنا، فارس، مێهر، ئیلنا، برنا، "اریا" "ئیسكا نیووز"، "امید"، "موج"، "باشگاه خبرنگاران جوان" واته "یانه‌ی په‌یامنێره لاوه‌كان"، "پایگاه خبری فیلم كوتاه" واته "پێگه‌ی هه‌واڵی كورته فیلمی تاران" و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی یه‌گجار زۆر ماڵپه‌ڕی ئه‌نته‌رنێتی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق